Аналитика Telegram-канала
Подписчики
607
Публикаций
57

Динамика подписчиков

7 дней 30 дней 6 месяцев Больше
4 ноя7 ноя10 ноя
Показаны последние 7 дней Больше истории →

Охваты публикаций

16.1018.1028.10
22
Средний охват
40
Лучший результат
Показаны 3 публикации — последние в канале Больше статистики →

Упоминания

2
Упоминаний
1
Из них репостов
2
Каналов
Нет примеров за последние 90 дней
Все упоминания

Последние посты

3 из 57 2 из 57
جۆرەکانی ڕستە یەک:ڕستەی ئیسنادی دوو:رستەی کرداری سێ: ڕستی بێ کردار ڕستەی ئیسنادی به ڕستەیێک ئەوتری کە کردارەکە لە بوون و نەبوون پێک هاتبێت. وەک: من دوێنێ نەخۆش بووم. ("بوو" کرداری ئسنادییه) ئەو نەخۆشە. ("ە" کرداری ئیسنادیه) ڕستەی کرداری. ئەوەیه کە کردارەکە غەیری کرداری بوون و شێوازەکانی تری بوون بێ. وەک: هەنسک هات. هات کرداری تێپەڕی غەیرە ئیسنادیه. هیوا پێنووسێکی سەد. سەند کرداری تێپەڕی غەیر ئیسنادیە. لەم ڕستانەدا کارێک ڕووی داوە یان مۆمکینە له بارودۆخی مەنفی‌دا، کار ڕووی نەدابێ. وەک ئەو پێنووسەکەی نەسەند. ڕستەی بێ‌کردار. ئەو شێوە ڕستانەن کە لە ڕواڵەتی ڕستەکەدا کرداریان تێدا نییە، بەڵام مانای کرداریان تێدایه. وەک: دەست خۆش/دەستت خۆش بێ. بەداخەوە/بەداخەوەم. لەم ڕستانەدا کار ڕووی نەداوە و بەهۆیەوە پاڵ ئەدەن بەلای ڕستەی ئیسنادیەکانەوە. ڕستەی ئیسنادی. ئەم ڕستە پێک دێت لە سێ پایەی سەرەکی. یەک: پاڵپشت. دوو: پاڵدراو سێ: کرداری ئیسنادی. نموونە: ئەوان حازر نەبوون. ئەوان/پاڵپشت حازر/پاڵدراو نەبوون/کرداری ئیسنادی ڕستەی کرداری: ئەم جۆر ڕستە بەهۆی کردارەکەوە کە تێپەڕ یان تێنەپەڕەوە . پایە سەرەکیەکانی بە کرداری تێپەڕەوە: کارا، کردار وەک:ئەو هات. ئەو/کارا هات/کرداری تێنەپەڕ بەکرداری تێپەڕەوە کارا، بەرکار، کردار وەک: هەڵاڵە دەرسەکەی خوێند. هەڵاڵە/ کارا دەرس/بەرکار خوێند/کرداری تێپەڕ نەوعی ڕستە له ڕوانگەی چۆنیەتی ئەنجامی کردارەوە. ڕستەی ئێخباری: هاتم، دەڕۆین، دەخوێنین. ڕستەی ئینشایی: بڕۆم، شایەد هاتین. ڕستەی ئەمری: بڕۆ، بخوێنن نەوعی ڕستە لە ڕوانگەی تەواوی و ناتەواوی ماناوە. یەک: ڕستەی سەربەخۆ وتەواو. هەوا گەرمه. خوێندن بۆ هەمیشه پێویستە. ڕستەی ناتەواو: ئەگەر تۆ بخوێنی... دوێنی کە تۆ هاتی... ڕستە ناهەنجاریەکان ئەو ڕستانەن کە سەرەکییەکانیان لەسەر جێگەی سوروشتی خۆیاندانین و بەشێوازێ وتاری له جێگەی خویان ترازراون. وەک: کاغەزت بۆ نووسیم. کاغەزم بۆ نووسیت. بۆم نووسیت. کە شێوەی ئەم ڕستانە بەپێی سوروشتی ئەبێ وابن: تۆ کاغەزت بۆ من نووسی. من کاغەزم بۆ تۆ نووسی. من بۆتم نووسی. ڕستە هاوپایەکان: ئەو ڕستانەن کە هەرکەم بۆ خۆیان مەعنایەکی سەربەخۆیان هەیە و بە یاری ئامرازێکی پێوەند دارونەتە پاڵ یەک. وەک: من هاتم و ئەوان ڕۆشتن. ئێمه هەموومان هاتین، بەڵام ئێوە هیچتان نەهاتن. ڕستە لێکدراوەکان: بە چەند ڕستەی پەیوەندی ئەوترێ کە یەکێ لەو ڕستانە سربەخۆیە و ڕستەکانی تر بەو ڕستەوە پێوندیان هەیە و ناسەربەخۆن. ڕستەی سەربەخۆ لەو زەنجیرەدا، پایە یا ڕستەی سەرەکیە و ڕستەکانی تر پاشکەوتووی مەعناییان پێ ئەوترێ واتە ڕستهی پەیڕەون. وەک: ئەگەر تۆ بیت، من دێم. ئەگەر تۆ بیت پەیڕەوە. من دێم/پایه من هاتم تا پێت بێژم، کە ئەم کارەت باش بوو. من هاتم/پایه تا پێت بێژم/ پەیڕەوی/کە ئەم کارەت باش بوو/ پەیڕەوی لەم ڕستە دوو پەیڕوی تێدا بوو. ئامرازە پێوندیەکان له ڕستە پەیڕوەکاندا چالاکییەکی بەرچاویان هەیه و ڕستەی پەیڕەو بەو ئامرازانەوە دروسە ئەبێ، ئەگەرچی لە ڕواڵەتی ڕستەکەیشدا نەبینرێ. ئامرازی پێوندی ئەگەرچی له ڕواڵەتی ڕستەکەدا نیه، بەڵام لە مەعنای ڕستە پەیڕوەکەدا هەیه.... "کە" چیت کردووە. ڕستەی پەیڕەو له زمانی کوردیدا: ڕستەی تەوزێحی/ ئەو کوڕە واهات، کێ بوو؟ ڕستەی تەوسیفی: ئەو کچە باڵابەرزە دۆستی منە. ڕستەی دۆعایی/ مامۆستاکە خوای لێ ڕازی بێت، دڵسۆزمانە. ڕستەی تەکمێڵی: پێنووسەکەم سەند کە بدەم بە تۆ. ڕستەی کاتی: وەختێ کە من تێم ئەوان دەڕۆن. ڕستەی شوێنی: بۆ هەر کوێ کە دەچی، بڕۆ. ڕستەی ئامانجی: دەرس بخوێنە با سەرکەویت. ڕستەی سبەیی : بۆ ئەوەی کە بەد ئێخلاق بوو، دەریان کرد. ڕستەی مۆقایسەیی: هەروا کە وتم، لێره نەماوە. ڕستەی مەرجی/ ئەگەر تۆ بیت، من دێم. ڕستەی تەقابوڵی: ئەگەرچی ناتوانم، بەڵام دێم.
ещё
22 1 28 окт, 22:36
ئامرازی نیشانە(حرف نشانە) ئەبنە دوو دەستە. یەک: نیشانەکانی بانگ‌کردن دوو: نیشانەکانی خستنەپاڵ(نشانە اضافی) نیشانەکانی بانگ‌کردن : یا، ئەی، ا ئەکەونە پێش ناو. وەک: یاڕەبی، ئەی برای ئازیز. "ا" ئەکوێتە دوای ناو وەک خوایا نیشانەی خسنەپاڵ(حرف اضافە) ئەم نیشانە " ی "  کە بەدوای ناودا دێت و وشەی دوای خۆی ئەکا به پالوێدراو(مضاف‌الیە) یا ئاوەڵناوە(صفت) بۆ وشەی پێش خۆی. وەک: ماڵی ئێوە. ئاسمانی شین. پیاوی زانا. ئەم نیشانە هەندێ جار لە زاراوەی ئەردەڵانی سنەییدا  ناوترێ. وەک: پیاگ ئازا. ماڵ ئێوە هەندێ له هاوڕێیان له تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت تلەگرام بەم نیشانە ئیزافییە، ئەڵێن ئامرازی پەیوەندی. ئەم تەعریفە کامڵەن هەڵەیه. له زاراوەی ئەردەڵانیدا نیشانەی خستنە پاڵی " ی " دوای وشەیەکی تەواو بوو بە پیتی نەبزوێن بەکار ناهێنرێ، بەڵام ڕێک ڕێک ئەوندە کە بەرقەراره و وشەی دوومەکەی هەر ئەبێ بە دۆخی پاڵوێدراو. وەک: چەم سیروان. پارک ئاشتی،... ئەگەر پاڵوێدەر[مضاف یا موصوف] به پیتی بزوێن تەواو ببێ، نیشانەی خستنە پاڵی  " ی " ئەگرێت. وەک: چرای ماڵ. چرای خامۆش. دەسەی گوڵ. پەنجەرەی شکاو. جۆرەکانی پاڵوێدرا: بریتین لە: تەوسیفی ، موڵکی، تایبەتی، قەرزی، بەیانی، فەرزەنی، تەوزیحی، تەشبیهی. تەوسیفی: وشەی دووهەم ئاوەڵناوە بۆ وشەی ئەوەڵ. وەک: ئینسانی زانا، شەوی تاریک. موڵکی: وشەی دووم خاوەنی وشەی ئەوەڵە. وەک: پێنووسی ڕێبوار، باخی ئێمە. یان وشەی ئەوەڵ خاوەنی وشەی دوومە. وەک: خاوەنی ماڵ، ساحێبی ماشین. تایبەتی: وشەی ئەوەڵ تایبەتی وشەی دوومە. وەک: گیانی مرۆڤ، دیواری حەوش. قەرزی: وشەی ئەوەڵ ناوی بەشێ لە جەستە یا بەرگی مرۆڤ یا غەیرە مرۆڤە و قەرزکراوە و دراوە بە وشەی دووم. وەک: دەستی ئەجەل. ڕووی ڕۆژگار ڕەش بێت. بەیانی: وشەی دووم جنسی وشەی ئەوەڵ بەیان ئەکات. وەک: پێڵاوی چەرم. گۆروای(گۆرەوی)بەن. تەوزێحی: وشەی دووم ناوی وشەی ئەوەڵە. وەک:ڕۆژی شەمە/شەممە. شاری مەریوان. فەرزەنی: وشەی ئەوەڵ ناوی کوڕ یان کچی وشەی دوومه. وەک: عیسای مەریەم. حەمەی ڕەشید. ئامینەی ڕەشید. تەشبیهی: وشەی ئەوەڵ تشبیە ئەکرێ بە وشەی دوومەوە یا بەعەکس. برۆی کەوان. چەمی فرمێسک.
ещё
40 1 2 18 окт, 11:57
زۆرێک له هاوڕێیان جیاوازی نێوان پریپۆزێشن و ئامرازی پەیوەندی نازانن بۆیە لەم بەشه کێشەیان هەیە پریپۆزێشن بەتەنیا بەکار نایەت بەڵکو پێویستی به کەرسەی تر هەیە بۆ ئەوەی واتا ببخشێت ئەگەر چی پێشبەند لە ئەسڵ‌دا واتای شوێنی و ئاراستەکردن دەگەینێت، بەڵام هەر واتا ناگەیەنێت. پێشبەد له پێش ناوێک یان جێناوێک دێت بۆ نیشاندانی پەیوەندی نێوان ئەو ناوە یان ئەو جێناوە لەگەڵ ناوێکی تر له جومڵەکەدا. ئێمه لە زوان کوردیا چوار دانە پریپۆزێشنمان هەیە کە بریتین:بە، بۆ، لە، ە ئەمانە بە زۆری لەگەڵ ناو، جێناو، ئاوەڵناو، ژماره/تێن هەر وەختێ پێشبەند لە ڕستەدا هەبێت، ئەوە کەرسەکانی نا و جێناو ئەکونە دوای پێشبەندەکانەوە و ئەرکی بەرکاری ناڕاستەوخۆ دەبینن بەڵام، وەختێ ژماره و ئاوەڵناو لە دوای پێشبەندوە دێن، ئەوا ناتوانێ ئەرکی بەرکاری ناڕاستەوخۆ ببینن، بەڵکو وشەکەی دوای ژماره و ئاوەڵناو ئەرکی بەرکاری ناڕاستەوخۆ دەبینن ئەم پێشبەندانە له ڕووی پێکهاتوە سادەن، بەڵام کاتێ لەگەڵ پاشبەنەکانەوە دێن، دەبنە داڕژاو مۆرفیمی [ە] له زوان کوردیدا نزیکەی سیانزه ئەرک و شێوە دەبینی بۆیه ئەبێ وردبین بین له دۆزینەوەی ئەم مۆرفیمه لە کاتێک لە شێوەی پێشبەند دەرەکەوێ. بە شێوەیێک لەگەڵ کاری ڕابردوو و ڕانەبردوو بێت، وەک پێشبەند سەیر دەکرێت. ئامرازی پەیوەندی/ئامرازی ڕەبت مەبەست لە ئامرازی پەیوەندی بەو ئامرازانە دەوترێت کە بۆ بەستنەوەی[گرێ] دوو وشع یان دوو فرێز یا دوو ڕستە بەیەکەوە بەکار دێن مەبەستی دیاریکردنی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وشه یا ئەو دوو فرێزە یا خۆد ئەو دوو ڕستە ئامرزەکانی پەیوەندی له زوان کوردیدا زۆرن کە من ئاماژه بە چەندین جۆریان دەکەم. و، ش، یش، بەڵام، کە، بەڵکو، بەڵکی، نە....نە یا، یان....یان، یاخۆد، نەک نەوەک، نەوەکو، تا، هەتا، تاکو، هەتاکو، بۆ نموونە ئامرازی پەیوەندی [و] دوو وشەی ساده دەخاتە پاڵ یەکتری و وشەیەکی لێکدراو دروس ئەکات وەک:هێلکەوڕۆن دوو فرێز و دستەواژه دەخاتە پاڵ یەک وەک:مانگا دۆشین و قەزوان فرۆش نەوتراوە دوو جومڵە ئەخاتە پاڵ یک وە جۆمڵەیەکی لێکدراو دروس ئەکات. وەک: من و هیوا ڕۆشتین. سنوور وانەی وت و ڕۆیشت. ئامرازی پەیوەندی (ش/یش) تەنیا بۆ مەبەستی جەخت‌کردن تەئکیدکردن تێت وەک: منیش هاتم. ئەوانیش شەڕیان کرد ئامرازی (یان/یان) ئەم دوانە له جوڵەی لێکدراو بەکار تێن، بەتایبەت بۆ ڕستەی هەڵبژارده بەکار تێن بۆ هۆیەوە گوێگر سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردن یەکێ لەو دوو حاڵەتە وەک: یان بڕۆ، یان دانیشە. یان شەڕ بکە،یان ئاشتی بکە. ئامرازی (نە/نە) ئەمەیش بۆ حاڵەتی نەرێ‌کردن بەکار تێت و هەمیشە لە جومڵەی لێکدراوی نەرێدا پەیدا ئەوێت کە نەرێ هەردوو جومڵەی نێو ڕستە لێکدراوەکە دەخاتە ڕوو. وەک: نە تێتە ماڵۆ، نە دەڕوات.
ещё
5 0 2 16 окт, 18:20
Больше постов

Продолжить анализ этого канала

  • История роста подписчиков
  • Просмотры и охваты публикаций
  • Кто упоминает канал и кого упоминает он
  • Похожие каналы и подбор для рекламы
Открыть аналитику
Демо до 14 дней