Аналитика Telegram-канала
Подписчики
124
Охват за 24 ч
2
ER за 24 ч
1,61%
Публикаций
277

Динамика подписчиков

7 дней 30 дней 6 месяцев Больше
15 ноя18 ноя21 ноя
Показаны последние 7 дней Больше истории →

Охваты публикаций

19.1120.1120.1120.1121.1121.11
1
Средний охват
1
Лучший результат
Показаны 6 публикаций — последние в канале Больше статистики →

Упоминания

757
Упоминаний
20
Из них репостов
43
Каналов
Все упоминания

Последние посты

3 из 277 2 из 277
ئەو یارییەی سەلماندی کە هەموومان نەخۆشین! تاوان، ئازادیی ساختە و چێژی خێرا (GTA) چۆن مێشکی نەوەیەک دەسڕێتەوە دوێنێ، کاتێک شەپۆلی بڵاوبوونەوەی نوێترین وەشانی یاریی (GTA6) تەواوی سۆشیاڵ میدیا و جیهانی تەنی، ئێمە تەنها بینەری ڕاگەیاندنی یارییەکی ئەلیکترۆنی نەبووین، بەڵکو لە ڕاستیدا شایەتحاڵی گەورەترین "پشکنینی دەروونیی بەکۆمەڵ" بووین کە سەلماندی: ئەم نەوەیە تا چ ئاستێک سەرلێشێواو و نەخۆشە! ئەو کاردانەوە شێتانەیەی گەنجان، ئەو پەلەکردنە کوێرانەیە، و ئەو ئامادەییە ترسناکە بۆ بەفیڕۆدانی بڕێکی خەیاڵی لە پارە و هەزاران کاتژمێر لە کاتی زێڕینی تەمەن تەنها بۆ کڕین و چوونە ناو جیهانێکی مەجازییەوە، زەنگێکی یەکجار مەترسیدارە پێمان دەڵێت کە گەنجی ئەمڕۆ بەتەواوی ئاگای لە خودی خۆی و حەقیقەتی بوونی نەماوە! فەیلەسوفی فەڕەنسی (بلێز پاسکاڵ) بەر لە چەندین سەدە پەنجەی خستووەتە سەر ئەم برینە و دەڵێت: "هەموو کێشەکانی مرۆڤایەتی لە یەک شتەوە سەرچاوە دەگرن؛ مرۆڤ ناتوانێت لە ژوورێکدا بە تەنیا و لە بێدەنگیدا لەگەڵ ناخی خۆیدا دابنیشێت!" بەڵێ، گەنجی ئێمە لەبەر ئەوەی لە بێدەنگیی واقیع و ڕووبەڕووبوونەوەی خودی خۆی دەترسێت، بەپەلە ڕادەکات بۆ ناو ژاوەژاوی جیهانێکی خەیاڵی. بەڵام با لە خۆمان بپرسین: بۆچی ملیۆنان گەنج هێندە تامەزرۆی ئەم یارییەن؟ لە زانستی دەروونناسیدا وەڵامەکە زۆر شۆککەرە؛ جی تی ئەی (GTA) تەنها یارییەک نییە، بەڵکو "دەرزییەکی سڕکەرە" بۆ ڕۆحێکی بریندار! لە واقیعێکدا کە گەنج هەست بە دۆڕان، بێکاری، و زەبری قورسی کۆمەڵگە دەکات، ئەم یارییە سێ شتی ترسناکی پێ دەبەخشێت کە لە دەرەوە لێی سەندراوەتەوە: "تاوان بەبێ سزا، ئازادییەکی ساختەی بێسنوور، و پاداشت و چێژی خێرا!". لەناو ئەو شارە مەجازییەدا، گەنجەکە دەبێتە پاڵەوان، لە سەرووی یاساوەیە، و لە چەند کاتژمێرێکدا دەبێتە ملیۆنێر و خاوەن کۆشک. ئەوان لە واقیع هەڵدێن بۆ ناو وەهم، وەک ئەوەی فەیلەسوفی ئەڵمانی (ئارتەر شۆپنهاوەر) ئاماژەی پێ دەکات: "مرۆڤی ئاسایی تەنها بیر لەوە دەکاتەوە چۆن کاتەکانی 'بکوژێت'، بەڵام مرۆڤی تێگەیشتوو بیر لەوە دەکاتەوە چۆن کاتەکانی 'بەکاربهێنێت'." کارەساتە گەورەکە لێرەدایە؛ گەنجێک کە ئامادە نییە پارەی کتێبێک بدات بۆ ئاوەدانکردنەوەی عەقڵی، یان ئامادە نییە کاتژمێرێک تەرخان بکات بۆ فێربوونی پیشەیەک، زۆر بە شانازییەوە سەدان دۆلار خەرج دەکات بۆ کڕینی یارییەک و ڕۆژانە چەندین کاتژمێر تەمەنی خۆی لەبەردەم شاشەیەکدا دەسوتێنێت! زانای مەزن (حەسەنی بەسڕی) چەندە بە جوانی ئەم تراژیدیایەی وێنا کردووە کاتێک دەفەرموێت: "ئەی ئادەمیزاد، تۆ تەنها کۆمەڵێک ڕۆژیت، هەر ڕۆژێک کە تێدەپەڕێت، بەشێک لە تۆ دەڕوات و دەبڕێتەوە!" کەچی گەنجی ئەمڕۆ بەدەستی خۆی پارچەکانی تەمەنی ورد دەکات و دەیخاتە تەنەکەخۆڵی یارییەکی ئەلیکترۆنییەوە، بۆ بەدەستهێنانی سامانێکی درۆینە کە بە کوژانەوەی کارەباکە، هەموویدەبێتەوە بە سفر! ئەم دۆخە ڕێک بەرجەستەکەری ئەو حەقیقەتە تاڵەیە کە خوای گەورە لە قورئاندا ئاگادارمان دەکاتەوە: {وَمَا هَٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَهْوٌ وَلَعِبٌ وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ} (ئەم ژیانی دونیایە هیچ نییە جگە لە گەمە و یارییەکی کاتی، و ژیانی ڕاستەقینە تەنها ماڵی ئاخیرەتە، ئەگەر بیانزانیایە!). گەنجی ئێمە خەریکی دروستکردنی کارەکتەرێک (ئەڤەتارێک)ـە لەناو یارییەکەدا و دەیڕازێنێتەوە، بەڵام کارەکتەری ڕاستەقینەی خۆی لە واقیعدا ڕووخاوە و ڕۆحی نەخۆش کەوتووە. حوججەتولئیسلام (ئیمامی غەزالی) پەنجە دەخاتە سەر ئەم گرێیە و دەفەرموێت: "گەورەترین فێڵێک کە نەفس لێت بکات ئەوەیە، شتە پووچەکانت لەبەرچاو بڕازێنێتەوە تا پێت وا بێت سەرقاڵبوون پێیانەوە ژیانە، لە کاتێکدا ئەوە مەرگی ڕۆحە." وە وەک ئیمامی ئیبن قەییم دەفەرموێت: "بەفیڕۆدانی کات لە مەرگ قورسترە، چونکە مەرگ لە دونیات جیا دەکاتەوە، بەڵام بەفیڕۆدانی کات لە خودا و ئاخیرەتت جیا دەکاتەوە." ئەی گەنجی ئازیز؛ بەئاگا وەرە! قبوڵی مەکە ببیتە زۆمبییەکی دیجیتاڵی کە کۆمپانیا زەبەلاحەکان گیرفان و تەمەنت دەمژن تەنها بۆ ئەوەی وەهمێکت پێ بفرۆشن. یاری بکە، بەڵام مەهێڵە یارییەکە تۆ بکاتە بووکەڵەی دەستی خۆی. مەبە بە ئەندازیاری شارێکی خەیاڵی کە بە پچڕانی ئینتەرنێتێک وێران دەبێت، بەڵکو ببە بە ئەندازیاری عەقڵ و ڕۆحی خۆت، چونکە تاکە شتێک کە بۆت دەمێنێتەوە، ئەو واقیعەیە کە ئەمڕۆ دروستی دەکەیت! بڕوا ڕەشید ئەندازیاری تەلارساز
ещё
1 0 21 ноя, 08:46
Фото
دعاء الهم والحزن: نزای خەم و خەفەت اللهم إني عبدك، ابن عبدك، ابن أمتك، ناصيتي بيدك، ماض في حكمك، عدل في قضاؤك، أسألك بكل اسم هو لك، سميت به نفسك، أو أنزلته في كتابك، أو علمته أحدا من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك، أن تجعل القرآن ربيع قلبي، ونور صدري، وجلاء حزني، وذهاب همي من قالها إلا أذهبَ اللهُ همَّهُ و حزنَه ، و أبدلَه مكانَه فرجًا : هەر کەس ئەم نزایە بخوێنێت ئەوا بێگومان خودای گەورە خەم و خەفەتەکەی لادەدات و بۆی دەکاتە شتێکی باشتر . صحيح الترغيب 1822 , السلسلة الصحيحة 199 الألباني
ещё
1 0 1 21 ноя, 01:14
کاتی نزایە دڵنیابە گیرایە 🙂🙃
ещё
1 0 1 20 ноя, 16:41
Больше постов

Продолжить анализ этого канала

  • История роста подписчиков
  • Просмотры и охваты публикаций
  • Кто упоминает канал и кого упоминает он
  • Похожие каналы и подбор для рекламы
Открыть аналитику
Демо до 14 дней