نەجمەدین غوڵامی (نەجمە)، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بە دەنگی تایبەت، گۆرانییە نەتەوەیی و خۆشەویستییەکانی و بەشداریی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کورددا ناسراوە. ئەو لە ٢١ی ئازاری ١٩٥٨ لە گەڕەکی گوڵشەن لە شاری سنە لەدایک بووە. لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە ڕێگەی ڕادیۆکانی سنە و کرماشانەوە دەستی بە کاری هونەری کرد.
لە سەرەتای شۆڕشی ئێراندا پەیوەندیی بە ڕێکخراوی کۆمەڵەوە هەبوو و بۆ ماوەی هەشت ساڵ وەک پێشمەرگە خزمەتی کرد. دواتر ڕێگای ژیانی بردە ئەورووپا و لەوێش بەردەوام بوو لە بەرهەمهێنانی کاری هونەری. لە بەرهەمە ناسراوەکانی ئەلبوومەکانی «شەتاو» (١٩٩٥)، «پیری موغان» (١٩٩٧)، «خان و مان» (١٩٩٨)، «من و تۆ» (٢٠٠١)، «نیشتمان» (٢٠٠٥) و «هاژەی خۆزگە» (٢٠٠٧)ن. لە ساڵی ٢٠٢٢یش گۆرانیی «کێژێ کورد»ی پێشکەش بە ژینا ئەمینی و هەموو ژنانی ئازادیخواز کرد.
نەجمەدین غوڵامی لەگەڵ کچی خاڵی خۆی هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕی بە ناوی هێرش و هێژای هەیە. ناوی ئەو لە هونەری کوردیدا تەنها بە گۆرانیبێژێک سنووردار نییە، بەڵکوو بەهۆی تێکەڵبوونی هونەر، ناسنامەی کوردی و ئەزموونی سیاسییەوە، لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت.
نجمالدین غلامی، مشهور به نجمه ، خواننده و هنرمند کُرد اهل شرق کوردستان است که بهواسطه صدای خاص، ترانههای میهنی و عاشقانه و پیوند فعالیت هنریاش با مسائل سیاسی و اجتماعی کُردها شناخته میشود. او در ۲۱ مارس ۱۹۵۸، برابر با اول فروردین ۱۳۳۷، در محله گلشن شهر سنندج به دنیا آمد. غلامی در ۱۸ سالگی از طریق رادیوهای سنندج و کرمانشاه فعالیت هنری خود را آغاز کرد.
در سالهای آغازین انقلاب ایران، با سازمان کومله ارتباط پیدا کرد و به مدت هشت سال در صفوف پیشمرگههای این سازمان فعالیت داشت. پس از آن راهی اروپا شد و فعالیت هنری خود را در مهاجرت ادامه داد. در میان آثار شناختهشده او میتوان به آلبومهای «شەتاو» (۱۹۹۵)، «پیری موغان» (۱۹۹۷)، «خان و مان» (۱۹۹۸)، «من و تو» (۲۰۰۱)، «نیشتمان» (۲۰۰۵) و «هاژەی خۆزگە» (۲۰۰۷) اشاره کرد. در اکتبر ۲۰۲۲ نیز ترانه «کێژێ کورد» را در حمایت از ژینا امینی و زنان آزادیخواه منتشر کرد؛ ترانهای با شعری از ناصر حسامی و تنظیم و میکس و مسترینگ شادمیر نامۆ.
نجمهالدین غلامی با دخترخاله خود ازدواج کرده و دو پسر به نامهای هیرش و هیژا دارد. جایگاه او در موسیقی کُردی تنها به خوانندگی محدود نمیشود؛ زندگی سیاسی، تجربه مهاجرت و پرداختن به هویت کُردی در بخشی از کارنامه او بازتاب یافته است. او از چهرههای شناختهشده موسیقی کُردی شرق کوردستان به شمار میرود و آثارش بخشی از حافظه موسیقایی و فرهنگی جامعه کُردی را تشکیل میدهند.
@ROJ_KURDISH ☀️