Не попадитесь на накрученные каналы! Узнайте, не накручивает ли канал просмотры или подписчиков Проверить канал на накрутку
Прикрепить Телеграм-аккаунт Прикрепить Телеграм-аккаунт

Телеграм канал «»

Подписчики
Всего
1 529
Сегодня
0
Просмотров на пост
Всего
366
ER
Общий
23.94%
Суточный
20.27%
Динамика публикаций
Telemetr - сервис глубокой аналитики
телеграм-каналов
Получите подробную информацию о каждом канале
Отберите самые эффективные каналы для
рекламных размещений, по приросту подписчиков,
ER, количеству просмотров на пост и другим метрикам
Анализируйте рекламные посты
и креативы
Узнайте какие посты лучше сработали,
а какие хуже, даже если их давно удалили
Оценивайте эффективность тематики и контента
Узнайте, какую тематику лучше не рекламировать
на канале, а какая зайдет на ура
Попробовать бесплатно
Показано 2 из 71 поста
Смотреть все посты
Пост от 01.10.2026 22:36
59
0
2
کفـن
✍ #عیسا_ئەحمەدی
ئاخروئۆخری پاییز بوو. دوانیوەڕۆ بەفر ڕێگاوبانی سپی کردبوو. "با" بە هاژەهاژ بە دۆڵ و دوندا دەگەڕا و شوێن‌پێی ئەسپەکەی، هەر چەند هەنگاوێک دواتر پڕ دەکردەوە. شەو داهات، سوارەکە چیتر نەیدەزانی لەکوێیە. جگە لە سپیایی بەفر و تاریکایی شەو هیچی نەدەبینی.
لوورەی مەرگ بەدەم کزەی باوە دەهات. لە دڵی خۆیدا دەیگوت: «پاش ئەو هەموو ئاوارەیییە، نەوەک ئەم بەفرە سپییە لێم ببێتە کفن. هەر ئەوەندە بۆ جارێکیش بێت، دیسان چاوم بە بنەماڵەکەم بکەوێتەوە.»
دەست و پێی کەسیرە ببوون. نزیک بوو بە تەواوی پەکی بکەوێ کە لە دوورەوە چەند ڕەشاییەکی بینی. چەند ڕەشماڵێک بوون کە هێشتا لە زۆزان مابوونەوە.
کە نزیکەوە بوو، پیاوێک لە ڕەشماڵەکە هاتە دەرەوە. لەژێر بەفردا بەرەو سوارەکە هات و دەستی بە ڕەشمەی ئەسپەکەوە گرت.
چاویان بە یەکتر کەوت. بۆ چەند چرکەیەک هیچ کامیان نەجوڵان. هەردووکیان یەکتریان ناسییەوە.
دەستی سوارەکە بە هەوساری ئەسپەکەوە وشک بوو.
خاوەنی ڕەشماڵەکە سەرۆکی عەشیرە بوو.
کەمێک دواتر وتی: ئەمشەو کەس لە دەرەوە دەرنابات. ڕووی کردە پیاوەکانی: ئەسپەکەی لەسەر ئاخوڕ ببەستنەوە.
لە ناو چادرەکە چەند پیاوێک لە دەوری کوانوو دانیشتبوون. یەکێکیان شوێنێکی بۆ کردەوە.
سەرۆک وتی: میوانی غەریبمان هەیە. دەبێ مەڕێکی بۆ سەر ببڕن.
کەمێک دواتر باڕەی مەڕێک لەپشتی چیخەکەوە هات.
کاتێ سفرە ڕاخرا و هەمووان لە دەوری سفرەکە دانیشتن، سەرۆک بۆخۆی خواردنی بۆ میوانەکە دانا.
میوانەکە لە ماوەی خواردنەکەدا چاوی لە سفرەکە هەڵنەبڕی.
پاش نانی شەو، پیاوەکان یەک‌بە‌یەک لە چادرەکە هاتنە دەرەوە.
سەرۆکی عەشیرە جێگای نووستنی بۆ میوانەکە ڕاخست و بۆ خۆیشی لە چەند هەنگاو دوورتر.
میوان خەوی لێ نەدەکەوت. سەرۆکیش هەر بەخەبەر بوو. هەرکامە بەرامبەرەکەی خۆی باش دەناسی.
هەر جارە کە ڕەشەبا خۆی بە دەواری چادرەکەدا دەکوتا، سەرۆک دەستی دەبردە ژێر سەرینەکەی و دەستی لەسەر چەکەکەی دادەنا.
تا بەیانی هیچ کامیان نەخەوتن. بەیانی هەوری ڕەش ڕەوییەوە و هەتاو دەرکەوت.
میوانەکە زووتر هەستا و ماوەیەک سەیری ژیلەمۆی سکڵی دامرکاوی کرد. کاتی نانی بەیانی، هیچیان باسی شەوی پێشوویان نەکرد.
سەرۆک کەمێک نان و پەنیر و تۆشەی ڕێگای لە چارەکەیەکدا بۆ میوانەکە پێچایەوە.
ئەمری کرد ئەسپەکەیان هێنا. میوانەکە سوار بوو. خۆشی چەکی هەڵگرت و سوار بوو.
دوو پیاو لە تەنیشت یەکدا دەڕۆیشتن. تەنیا خرمەی بەفری ژێر ناڵی ئەسبەکان دەهاتە بەر گوێ.
تا دوا قۆناغی موڵکی عەشیرە هیچ کامیان قسەیان نەکرد.
کە گەیشتنە کۆتایی موڵکی عەشیرەکە، سەرۆک ئەسپەکەی ڕاگرت.
سەیری میوانەکەی کرد و پاشان وتی: وا مەزانە ناتناسم. زیاتر لە ساڵێکە بەدووتدا دەگەڕێین.
میوانەکە هیچی نەگوت.
سەرۆک کەمێک بێدەنگ بوو.
ـ بەڵام ئەمشەو تۆ بە میوانی هاتییە ماڵم. میوان‌کوشتن کاری پیاوان نییە. نامەوێ عەشیرەکەم فێری کاری نامەردانە بن.
ـ دوێنێ‌شەو لە ترسی ئەوەی کە نەوەک یەکێک لە پیاوەکانم تۆی ناسیبێت و بێت بۆ کوشتنت، هەتا بەیانی نەخەوتم.
سەرۆک چەکەکەی لەسەر شانی ڕێکخست.
ـ بڕۆ، بەڵام وامەزانە لێت خۆش بووم. تۆڵەی خوێن هەر بە خوێن دەکرێتەوە.
مێوانەکە سەری بەرز نەکردەوە. ئەسپەکەی وەرگێڕا و لە ناو بەفردا دوور کەوتەوە.
سەرۆک ڕاوەستا هەتا میوانەکە لە چاو ون بوو.
بۆ ئێوارە پیاوەکە گەیشتە گوندەکەی خۆی. خەڵک لە دەوری کۆبوونەوە. پرسیاریان کرد: بەم بەفرە چۆن هاتیتەوە؟
ـ لە هۆبەی عەشیرەیێک مامەوە.
وتیان: کام عەشیرە؟
ناوی سەرۆکی عەشیرەکەی گوت.
خەڵک سەیری یەکتریان کرد. وتیان: نەیزانی تۆ قاتڵی براکەی ئەوی؟
کابرا وەڵامی نەدایەوە.
یەکێکی‌تر پرسی: باشە چۆن بە زیندوویی گەڕایتەوە؟
کابرا ماوەیەک سەیری بەرپێی خۆی کرد و پاشان گوتی: من ئێستاش زیندوو نیم. من مردووی گەورەیی ئەو پیاوەم. کاتێ من دەمەویست زیندوو بمێنمەوە، ئەو دەیەویست پیاوەتی نەمرێت.
بەیانی کابرا چووە مزگەوتی نێودێ و چەند گەز کفنی هەڵگرت. کفنەکەی دایە ژێر باڵی و چەند کەسێک لە نزیکەکانی خۆی بانگ کرد و بەرەو بارگەی ئەو خێڵە ملی ڕێگایان گرت.
کە گەیشتنە ڕەشماڵەکان، لە ئەسپەکەی دابەزی.
سەرۆک لە ڕەشماڵەکە هاتە دەرەوە.
کابرا وتی: ئەمجارە بۆ پەنابردن نەهاتووم.
کفنەکەی لەسەر دەستان بردە پێشەوە.
ـ خوێنی من بۆ تۆ حەڵاڵە. ئەگەر خوێنی براکەت هێشتا لەسەر زەوی ماوە، من بکوژە و بە دەستی خۆت کفنم بکە.
کەمێک بێدەنگ بوو.
ـ ئەگەر نامکوژیت، بە گەورەیی خۆت لێم خۆش بە.
سەرۆک ماوەیەکی زۆر سەیری کرد.نە چەکەکەی هەڵگرت، نە هەنگاوێکی بەرەو پێش نا. تەنیا وتی: بڕۆ.
بەڵام پیاوەکە لەبەر ڕەشماڵەکە نەجوڵا.
سەرۆک دووبارە سەیری کرد. پاشان وتی: لەوڕۆ بەولاوە، تۆ لە جێی براکەمی.
پیاوەکە سەری خستە خوارەوە. کفنەکە هەروا لەسەر دەستی مابوو.
سەرۆک گەڕایەوە بۆ ناو چادرەکەی.

بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ژیانی عومەرێ حەسۆ، گوندی قەرەگۆمە، ناوچەی سەرحەد، باکوری کوردستان.
telemetr.me/MizanKurdi
Пост от 07.09.2026 17:03
5
0
0
ناکاو، لە شەوێ لەو شەوگارانە..
لەو شەوە ڕەشە بێ‌هەسارانە..

شەپۆلێک لە نوور، لە زڵەی ئاوات..
هیوای ژیانی خستە سەر بیسات..

خاڵۆ ڕێبوار❤️


telemetr.me/MizanKurdi
Смотреть все посты