Аналитика Telegram-канала
Подписчики
300
Публикаций
37
Динамика подписчиков
7 дней
30 дней
6 месяцев
Больше
20 ноя22 ноя25 ноя
Показаны последние 7 дней
Больше истории →
Охваты публикаций
00:04
7
Средний охват
7
Лучший результат
Показаны 1 публикация за 4 ноября
Больше статистики →
Упоминания
2
Упоминаний
1
Из них репостов
2
Каналов
0
Упоминаний за 90 дней
0
Из них репостов
0
Каналов за 90 дней
Последние посты
1 из 37 1 из 37شەو و وردە شەپۆلی خەیاڵ
بە دەم وردە شەپۆلی دەریای مەندی خەیاڵەوە وەک شێت و سەرگەردانێ هەر دەڕۆیشتم و نەمدەزانی ڕوو لە کام هەرد و بەردێ دەکەم، نارە نار و وێر وێرۆکەی دەروون هەودای بیرکردنەوەی پچڕاندوە و مەودای ڕاوەستانی هێناوەتە بەربەست.
چ لە [وضع و استعارە] م لە بیر نەماوە تا بزانم ئەم خۆڵە مێشە لە ئاگردانی کام ماڵەوە ڕژاوە و من تێوەی گلاوم.
ئەوەندە دەزانم شەوە و بۆ پۆیلە کردنی تارای سووری بووکی هەست و هەڵبەست.
لە خەنەبەندانی ئەشقێکی شکست خواردوو مەشقی خۆڕایی دەکەم، شەو! ئەرێ شەو، هەموو شەوێ ئەم دەمانە کاتێ خەڵک دەچنە غەڕاڕەی خەونێکی قووڵەوە هێمن گوتەنی:
تەک و تەنیا بە ئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەردێ
دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوبا
منیش دەکەومە گێژاوی خەیاڵ و دیمەنی نازی نازەنین لە نێو ئاوێنەی بێ خەل و خەشی بیرۆکەی خۆمدا دێنمە بەر چاو و چاوەکانم دەبنە ئێشکچی بەژن و باڵای ئەو کەسەی وشە و واژە لە بەرانبەریا کورتی دێنێ. خۆیشم نازانم چۆنە و بۆچی هەر شەو و کاتی نووستنان ساڵانێکە لە هەرچوار وەرز و مانگ و ڕۆژ و شەوێ ئەم خۆ خافڵاندنەم بۆ دووپاتە دەبێتەوە،
شووشەی ناسکی سەر مێزی نووسین بە تیشکی جوانی ئەو برووقە برووق دەبریسکێتەوە، کێ چوزانێ ئەوەش یەکێکە لەو ئازارانەی لە ژیانی دنیاییدا ئامبازی من نەبووبێ، هەر جۆر بێ و هەر ئامانجێ لە پشتیەوە بێ لێی وەڕەز نابم و ناتاکێمەوە، کار لە دوو ڕێگە بە دەر نییە، یا ئەم شەو و ئارامی و خەیاڵانە من دەتوێننەوە یا دەنگی دەهۆڵی قەڵەم بەیانییەکەی لە نێو جەماوەرا دەنگ دەداتەوە و جوانییەکان دەخاتە سەر ڕوومەتی سپی کاغەز.
مامۆستا ئاواتی شاعیریش لەوانەیە هەر ئەم دەردەی من کسپەی لە ناخی هەستاندبێ و شەوی لێ تێکدابێ و خوی لێ زڕاندبێ وا بە کوڵ دەڵێ:
عاشق و مەعشوق لە ڕۆژا خۆ دەپارێزن لە خەڵک
ئەگەر پەنای چاکت دەوێ بۆ ئەو دووە بڕوانە شەو
بێ هۆ نییە بانی چاوان دەفەرمێ [ ولیل اذا یغشی ]. یانی شەو سڕ پۆشە و ڕازەشاراوەکانی دڵ بە تاریکی باشتر دێنە ئارا و ئامانج دەپێکن، ئەشق چ مەجازی و چ حەقیقی هێندێ تایبەتمەندی هەیە کە ڕۆژ ناتوانێ ئەو قورساییە هەست پێ بکات، لە بەر ئەوە ئەهلی دڵ هاوارو نزای خۆیان لە شەوا بە گوێچکەی دڵبەرا داوە.
شەوی 14 / 8 / 1405 هەتاوی
غەفور کەسنەزانی#ژاکاو#
ещё
7
1
4 ноя, 00:04
Продолжить анализ этого канала
- История роста подписчиков
- Просмотры и охваты публикаций
- Кто упоминает канал и кого упоминает он
- Похожие каналы и подбор для рекламы
Открыть аналитику
Демо до 14 дней