Не попадитесь на накрученные каналы! Узнайте, не накручивает ли канал просмотры или подписчиков Проверить канал на накрутку
Прикрепить Телеграм-аккаунт Прикрепить Телеграм-аккаунт

Телеграм канал «کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی»

کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
194
27
5
4
55
✨بسم الله الرحمن الرحيم✨

✍ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Подписчики
Всего
193
Сегодня
0
Просмотров на пост
Всего
70
ER
Общий
36.01%
Суточный
40.93%
Динамика публикаций
Telemetr - сервис глубокой аналитики
телеграм-каналов
Получите подробную информацию о каждом канале
Отберите самые эффективные каналы для
рекламных размещений, по приросту подписчиков,
ER, количеству просмотров на пост и другим метрикам
Анализируйте рекламные посты
и креативы
Узнайте какие посты лучше сработали,
а какие хуже, даже если их давно удалили
Оценивайте эффективность тематики и контента
Узнайте, какую тематику лучше не рекламировать
на канале, а какая зайдет на ура
Попробовать бесплатно
Показано 7 из 194 постов
Смотреть все посты
Пост от 02.10.2026 08:30
5
0
0
✍بسم الله الحمدلله..وبعد👇

✍بەڕێزان (اللە_تعالی) ئەفەرموێت(من ٱلمؤمنین رجال صدقوا۟ ما عـٰهدوا ٱللّه علیه فمنهم من قضىٰ نحبه ومنهم من ینتَظر وما بدلوا تبدیلا)#سورة_الأحزاب٢٣📚

✍لەناو ئیمانداران دا پیاوانێك ھەن ڕاستیان کرد لەگەڵ ئەو پەیمانەی کە بە اللە یان  دابو ئەمجا ھەندێکیان نەزر و بەڵێنی خۆی بەجێ ھێناو (شەھید بوو) ھەندێکیشیان چاوەڕوانن ( وھێشتا لەژیاندان) ھیچ گۆڕانێکیان (لەبەڵێنی خۆیاندا) نەکردووە📚

✍ جابۆ ئەوەی یەکێک لەوپیاوانە بناسین  لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە(٢٧_رجب_٥٨٣هیجری)بەرامبەر بە (٢_١٠_١١٨٧_میلادی) دوای (٨٨) ساڵ داگیر کاریکاری لەلایەن خاچپەرستە خوێن ڕێژو منداڵ کوژەکانەوە جارێکی تربە  (بیت_المقدس)واتە مزگەوتی(#الاقصى)لە فلسطين بە پێشەوایەتی (#صلاح_الدين_ايوبي) ڕزگار کرا گەڕەیەوە ژێر چەتری ئیسلام👇

✍پێشەوا (#صلاح_الدين)کێیە زۆر بەکورتی ناوي تەواوی (#ابو_المظفر_يوسف_بن_نجم الدين_ايوب_بن_شادي)ناسراو بە(#صلاح _الدين_ايوبي)👇

✍هەرچەندە هەندێک لەسەرۆک هۆزو گەورەی (#ایوبی)ــەکان ئینکاری ئەوەدەکەن (#کورد)بن بەڵام  زۆر بەی مێژو نوسان نەقڵیان کردوە کە لە بنە ماڵەیەکی کورد لە دایک بوەلە شاری (#تكريت)لە ساڵی(#٥٣٢هــ) بەرامبەر (#١١٣٧مـ)لەدایک بوە 👇

✍(#صلاح_الدین_ایوبی)لەگەڵ ئەوەی یەکێک بوە لە پێشەواکانی سوپای موسوڵمانان کەسێکیش بوە زۆر حەزی بە خوێندەوە وشارەزای دین بوە  هەرچەندە هەندێک دەفەرمون سەر بە(#مذهب)ـی (#امام_شافیعی_رحمەاللە)ــی بوە بەڵام کەسێکی ئەهلی دەلیل و بەڵگە بوە  واتە تەعصوبي مذهبي نەبوەو بەو جۆرە نەبوە بەڵگە و دەلیل ڕەد بکاتەوە بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر پشتگیری لە کار کردن بەقورئان و فەرمودە کردوە بۆیە بەیەکێک لە پێشەوا کاریگەرەکانی ئەهلی سونە ناسراوەو دیارە دژی  خوارافیات و بیدعەو داهێنراو بوە بۆیە لەڕوی عقیدەشە بەکەسێکی ئەهلی سونە ناوبانگی دەرکردوە...👇

✍هەر لەبەر ئەوەشە رافيضە وموشریکەکانی ئێستاش  زۆر ڕقیان لێی یەتی چونکە (#صلاح_الدين) دوای ئەوەی زانی کە(#فاطميه)كان تەفرەقەیەکی زۆریان خستوەتە نێوان موسڵمانانو  خەڵکیان بەرەو (#شیعە) گەریو کفروشیرک و خوارافیات بردوە و دان بەدەوڵەتی (#عباسي)ــدا نانێن ئەویش هێرشی کردەسەریان توانی (#مصر)بگێڕتەوە ژێر دەسەڵاتی ئەهلی سونە و دەوڵەتی(#ایوبی)دا بمەزرێنێت هەمو کارمەندو کار بەدەستەکان وەزیرەکانی (#شیعە)ی لابرد سونەکانی لەجێگایان دانا مدرسەیەکی گەورەی دامەزراند لە(#مصر) بۆفێر بونی زانستی شەرعی و قورئان و فەرمودە👇

✍(#صلاح_الدين)تەفڕەقەو جودای نێوان موسوڵماناني نەهێشت هات دەستی کرد بەڕێک خستن و یەک خستنی سوپای موسوڵمانان  و توانی (#مصرو_الشام_الحجازو_تهامة_اليمن)بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لەگەڵ چەند ناوچەیەکی تر  بۆ ڕزگار كردني وڵاتی داگیر کراوی موسوڵمانان  دەستی کرد بەئازاد کردن و فەتح کردن و کۆمەڵێک ناوچەی گرنگی گێڕایەوە ژێر دەسەڵاتی دەولەتی ئیسلامی  کە لێرەدا ناکرێ یەک بەیەک باسیان بکەین...👇

ئەوەی مەبەستمانە ئەوەیە کە دوای چەند جۆر  هێرشێک و گەمارۆیەکی چەند ڕۆژە توانی لە(٢٧ی_رجب_٥٨٣ هـــ)بەرامبەر بە (٢ی_١٠ی_١١٨٧ز) بڕواتە ناو (#بیت_المقدس) مزگەوتی(#الاقصى)  لەدەستی داگیر کەرو خاچپەرستا خوشن ڕێژەکان  ڕزگار بکات پاکی بکاتەوە لە هەرچی ئاسەواری شیرک و کفر وخاچ پەسرتیە جارێکی تر بیکاتەوە بە مزگەوتی موسوڵمانان 📝

✍#تێبینی: هەندێک برا لە دڵسۆزیان بۆ دین زۆرجار لەبەر نەبونی عیلم و نـــەشارەزایان لەزانستی شەرعی دەکەونە هەڵەی قورسەوە بەئەندازەیەک دەکەونە تکفیر کردنی کەسانێک بێ ئەوەی هیچ لەبارەی ژیانی و لەنگەر و بەر بەستەکانی بزانن بۆنمونە دەڵێن(#صلاح_الدين)صوفيەکی مشرک بوە  بەڕاستی ئەمە جەهل و نەزانیە لەبەرئەوەی هەرچەند (#صلاح الدين)حەزی زۆر بەعیلمی و شەرعی خوێند بوە بەڵام لەبەر هەدەفێکی گەورەتر کە پێشەوایەتی سوپای موسوڵمانان بوە نەیتوانیوە ببێت بەکەسێکی عالم و زانا ئەوەندەش خەمی یەک خستن و سەرخستنی موسوڵمانان بوە ئەوەندە بیری لای ئەوە نەبوە کە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕاجیای  نێوان فیرەقە مەذهەب  بکات ئەمەش صيفاتي  هەمو پێشەوایەکی جيهاد و  سەربازیە کە بیریان زۆرتر لای بەهێز کردن و بەرفراون کردنی حوکمی ئیسلام بوە وەک لێ کۆڵی نەوە تەحقیق کردن بۆیە ئەگەر بەوردی بڕۆیتە نێو ژیانیان دەزانی چی غەمێکی ئەم دیەنەیان بوە و لەچی حاڵێکیشدا بون ....بەگشتی باسەکە زۆر هەڵ دەگرێت تەنهاویستم وەک بەرچاوڕونیەک ئەمەتان لابێ 👇

✍داواکارم لە(#اللە_متعال)پێشەوایەکی موەحید و چاونەترس بۆ ئەم سەردەمی غوربەتەی ئیمەش هەڵ بژێرێت کەکار بە قورئان و فەرمودەبکات و بتوانین(#بیت_المقدس) هەرچی  وڵاتی داگیرکراو هەیە ئازادی بکەین لەژێر کفرو شیرک ستەم و بەدڕەوشتی یهودی علمانیەت  بیگێڕینەوە ژێر ئەودەسەڵاتە پاکەی ئیسلام..#اللهم_آمين☝️

✍#م_نامق_إمامي📝

✍#٢٩_رابیع_الاول_١٤٤٦🌙


telemetr.me/iyimami
Пост от 01.10.2026 11:31
10
0
0
✍بسم اللە الحمدللە...وبعد👇

✍بەڕێزان وەک دەبینین لەکاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکاندا ئەگەر هەموو خەڵکیش نەبێت زۆر بەی هەرەزۆری خەڵک زۆر بەجۆشو خۆرشە وەبەمادی بەمەعنەوی..هەریەکەو بەجۆرێک ڕاکە ڕاکیانەو منداڵ ئامادە دەکەن و جل و بەرگو مەصەرەفێکی هەرەزۆردەکەن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بەوجۆرە بڕۆن بۆ قوتابخانەکە کەسانێکی وەک خۆیان لەجنسی مرۆڤ یاسا گەلێکیان بۆداناون کە دەبێت بەپێی ئەو یاسایە منداڵەکانیان بگۆڕن کەئەوان دیاریان کردوە..👇

✍ئیتر دەکەونە گیانی منداڵەکانیان بەهەمو جۆرێک هەوڵ دەدەن بۆ ناردنیان بۆ قوتابخانە زۆر جارێکیش بەلێدان وئازاردان دەیانێرن وە ئەو جلو بەرگەشی لەبەر دەکەن کەبۆیان دیاری کراوە نابێت لەوە دەرچن بەهیج جۆرێک بێ گوێ دانە نرخ دەی کڕن بە مەمنونی👇

✍جائەگەر یەک ڕۆژ منداڵەکەیان دوا بکەوێت یابڵێ ناڕۆم بۆ خوێندنگا ئەوە ئەگەر تێری لێی نەدەن هەڕەشەی لێ ئەکەن سوێند دەخۆن ژیانی لێتاڵ دەکەن ناهێڵن لەماڵەوە بەئیست ڕاحەت دانیشی چونکە نەڕۆیشتوە بۆ قوتابخانە ئیتر دەکەونەسەرو گوێلاکی بەقسەو تانەو رەشەر...👇

✍بەڵام بەداخەوە هەر ئەو باوک و دایکانە زۆر بەیان  هیچ کات نەهاتون  منداڵەکانیان بەو ئەندازەیە کە توندن لەسەری دەینێرین بۆ قوتابخانە بێن دایان بنێن فێری قورئان فەرمودە و توحیدو سونەت و دین و ئەخلاق ڕەوشتی بکەن ئەگەر خۆیشی نەزانێت نەی ناردوە بۆ مزگەوت بۆ نوێژی جەماعەت یا لای کەسێکی شارەزا فێریان بکات هیچ بەیانیەک نەبوە هەڵی بسێنێت  بڵێیت  بانوێژەکەی بکات ئەگەر نەیکات سوێندی لێ بخوات مادام نوێژی بەیانیت نەکردوە ئاواو ئاوات لێ دەکەم (هەرچەند دینی ئیسلام لەگەڵ ئەوەنیە کە منداڵ لەسەر ئەنجام نەدانی واجبێک سزا بدرێت) بەڵکو سەرتا دەبێت فێر بکرێت شارەزای بکەیت👇

✍مەبەستەکە لەوەیە کە گرنگی نەداوە بەو پەرستشو عیبادەتانەیە کە(#اللەمتعال)بۆی ناردوە بە(#رسولﷺ)دا وە بۆی ڕون کردوەتەوە تاخۆی منداڵی لەسەر پەروەدە بکات زۆر بەکەمی نەبێت هیچ کەس نایەت ئەوە بکات..👇

✍بەداخەوە دەڵێم کاتێکیش دەورەیەکی هاوینە دەکرێتەوە لەمزگەوتەکاندا زۆر بەیان منداڵەکانیان نانێرن بەبیانو پوشوی هاوینەوە بەڵام دەیان نێرن بۆ دەورەی فێر بونی مۆسیقا و ڕەقسو دانسو زمان ساحەی دوگۆڵی و بالە و باسکە یاخود لەماڵەوە دەیان کەن بە کۆیلەی بەردەم ئایپاتو موبایل و یاری ئەلیکترۆنی سوۆشیاڵ میدیا کە نەک هەر لەدین و ڕەوشت و عیلم و زانست بەڵکو لە هەموشتێک دایان دەڕنێت وای لێدێت ناتوانێت دوقسەی ڕێک و پێک بکات هەتا ناتوانێت پێداویستی خۆی جێ بەجێ بکات هەموژیانی لەبەردەم شاشەکاندایە لەتیک تۆک فیسبوک یتوب.. پەروەردە دەبێت👇

✍ئەوانەشی کەدەیان نێرن بەجلو بەرگێکی واوە دەیان نێرن وەک بڵێی بۆ مەلەوانگەو حەمام یاخود بۆ ساحەی بالەو باسکەو دوگۆڵی یا جلێکی لەبەر کردوە وێنەی یان ناوی یارزانێکی یهودی یاخود ملحیدی لەسەرە ناردویانە کە مامۆستای مزگەوت بڵێت ئەم جلانەتان نوێژی پێوە ناکرێت دەکەونە گلێی کردنو شکات کردن دەنگ بەرز کردنەوە بەسەر مامۆستای ئاینیدا منداڵەکانیان دەردێنن لەدەرس ! ؟👇

✍لێرەدا مەباستمان نیە منداڵ نەڕوات بخوێنێت بەڵکو دینی ئیسلام کار لەسەرە ئەوەدەکات کە منداڵ بخوێنێت فێربێت  بۆئەوەی هەمو کەس بزانێت کە ئێمەی موسوڵمان بە ئومەتی (اقرأ) واتە بخوێنە  وە بە ئومەتی دەلیل و بورهان خاوەن مەعریفەو زانست و ئەدەب و لۆژیک ڕەوشت ناسراوین ئەمانەش لەدیندا وەک پەرستشە چونکە (#اللە_تعالی) فەرمانی کردوە بە خوێندن و خوێند نەوە کار کردن بەوەی دەیخوێنین
وەک دەفەرموێت👇

✍(ٱقرأ بٱسم ربك ٱلذی خلق(*)خلق ٱلإنسـٰن من علق(*)ٱقرأ وربك ٱلأكرم(*)ٱلذی علم بٱلقلم(*)علم ٱلإنسـٰن ما لم یعلم)#سورة_العلق_١... ٥📚

✍ئەی(محمدﷺ)بخوێنە بەناوی پەروەردگارتەوە کەھەموو شتێکی دروست کردووە(*)مرۆڤی دروست کردوە لە خوێنێکی بەستوو(*)بخوێنه‌ له‌کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه‌(*)ئەوەی کە(مرۆڤی) فێر(ی نووسین)کردووە بەقەڵەم(*)مرۆڤی شارەزا کردووە بەو شتانەی کە نەی دەزانی)📚

✍کەواتە ئێمە فێر بونی عیلم زانست وەک پەرستشێک سەیر دەکەین بەڵام بەڕێگایەکی (#صحيح)واتە منداڵ لەماڵەوە پەروەردەیەکی باشی ئیمانی وئەخلاقی بکرێت پاشان بیانێرنە بەرخوێندن ئاخر خانەوادەکان خۆیان یەک دومنداڵیان هەیەبە باوکو دایکەوە نەتوانن پەروەردەی کەن مامۆستایەک چۆن بتوانێت بە(٤٠)خولەکی وانەگوتنەوە(٢٠)منداڵ فێری پەروەردە و ڕێز وئەدەب بکات ئەو تەنها دەتوانێت فێری ئەو مەنهەجەی بکات کە بۆی دانراوە ئەوە لەسەر باوک و دایکانەکە دەبێت منداڵەکانیان پەروەردەیەکی باش بکەن پاشان بیان نێرنە بەر خوێندن بۆ ئەوەی منداڵانێک بنێرنە قوتابخانەکانەوە کە ڕێز مامۆستا خوێندکارو خوێندی لابێت...واللە اعلم☝️

✍داواکارم (#اللە_تعالی)خۆمان ومنداڵمان بکات بەئەهلی عیلم تا کاری پێبکەین خزمەتی دین ودونیای خۆمان وخەڵک وڵاتمانی  پێبکەین..#اللهم_آمين☝️

✍#م_نامق_امامي📝

✍#٢٠_ربيع_الثاني_١٤٤٨🌙
Пост от 23.09.2026 10:12
24
0
1
✍بسم اللە الحمدللە...وبعد👇

✍زۆرێک دەپرسن ئێمە دوعا دەکەین بەڵام دوعاکانمان قبوڵ نابێت جالەم پرسیارەدا خەڵک دەبن بە چەند بەش هەندێک بەڕاستی دەیانەوێت هۆکارەکەی بزانن هەندێک وەک مونافیقو دوڕو عەلمانی وملحیدە کان دەیانەوێت  گومان وشوبهو دروست بکەن وەک ئەوەی کە گومان لە دەسەڵاتی (#اللە_متعال) دروست بکەن وە هەندێک مەئیوس دەبن لەدو عاکردند بەداخەوە👇

✍لەوەڵامی ئەم پرسیارە دا دەڵێن دەبێت بزانین (#اللە)بۆ قبوڵ بونی  دوعا مەرجی داناوە جا بۆ زانینی ئەو مەرجانە با بڕۆینە خزمەتی ئەو فەرمودەیە👇

✍لە(#ابی_هریرە_رضي_الله_عنه)بۆمان دەگێڕنەوە (#رسول_اللەﷺ)فەرمویەتی
  إن الله طيب لا يقبل إلا طيبا وإن الله امر المؤمنين بما امر به المرسلين فقال تعالى(يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنْ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا) وقال تعالى (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ)..📚

✍ئەی پیغەمبەرانی (#اللە) بخۆن لەو خۆراکە حەڵاڵ و پاکانەی کە پێتان دراوە کردەوەی چاک بکەن..👇

✍هەروەها(اللە)دەفەرموێت ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوەبخۆن لەو خۆراکە حەڵاڵ و پاکانەی کە پێتان دراوە شوکرو سوپاس گوزاری اللە لەسەر بکەن👇

✍زانایان دەفەرموم کاتێک دەفەرموێت (لا يقبل الا طيبا)مەبەستی پێ ئەوەیەلە لەهەر دوو ڕوەکەوە پاکبێت هەم لەڕوی مەعنوی هەمیش لەڕوی حسیەوە👇

✍ لەڕوی مەعنەویەوە  واتە ئەگەر دوعایە ياخود هەر پەرستشێکە دەبێت دوربێت لەهەموشیرک خورافات بدعەوداهؽنراوێک..👇

✍لەڕوی حیسیەوە دەبێت دوربێت لەهەمو حەرامو پیسیەکە ئیتر چی لەڕوی جلوبەرگو خوردو خۆراکەوە چی لەڕوی ئیش وکارە کەسابەتەوە. ..📚

✍پاشان فەرموی(ثم ذكر الرجل يطيل السفر أشعث أغبر يمد يديه إلى السماء  يا رب يا رب..ومطعمه حرام ومشربه حرام وملبسه حرام وغذي بالحرام فأنى يستجاب له؟)رواه مسلم📚

✍واتە باسی پیاوێک دەکات سەفەری زۆر دورو درێژ دەبڕێت بۆ (جیهاد) بێت یان (حج) یا مزگەوت یا تیجارەت بەڕێ دەکەوێت ڕێگای دور دەبڕێت دەموچاوی خۆڵاوی شڵەژاو دەبێت لەتاو ناڕەحەتیو ماندویەتی سەفەرەکەی ئینجا دەست بەرز دەکاتەوە دەڵێ ئەی پەروەردگارا ئەی پەروەردگارا. ..دەپاڕێتەوە  بەڵام خواردنەکەی حەرامە خواردنەوەکەی حەرامە جلو بەرگی حەرامو ناشەرعیە کەسابەتو مەعاشەکەی حەرامە ئیتر من چۆن وەڵامی دەدەمەوە..!؟📚

✍لێرەدا بۆمان دەرکەوێت کە (#اللە_تعالی) دوعای ئەم جۆرەکەسانە ناداتەوە:👇

1⃣.کەسانێک کە لەپەرستەشو دوعاکانیاندا کفرو شیرک بدعەیان هەیە..👇

2⃣.کەسانێک کە خواردونو خواردەنەوەیان حەرامە👇

3⃣.کەسانێک کە جل و بەرگو پۆشاکیان ناشەرعیە ئەمە بۆ پیاوان بۆ خانمانیش هەر وەک یەکەو هەریەکان بەجۆری خۆیان👇

4⃣.کەسانێک کە مەعاش و کەسابەت و بژێویان لەسەر حەرام پەیدا دەکەن...👇

✍ئەمانە هەرچی دوعاو  پەرستشیکیش بکەن قبوڵ نیە وەر ناگیرێت 👇

✍لەوانەیە کەسێک بپرسێت زۆرێک هەیە هیچ کفرو شیرک بدعەی نیە جلو بەرگو خواردنو خواردنەوەی بەپێی شەرعە حەڵاڵە ئەی بۆ ئەمانە دوعایان قبوڵ نابێت..؟👇

✍ بۆ وەڵامی ئەوەش دەڵێین ئەمانە دوعاکانیان ئەگونجێت شەرعی نەبێت وەئەگەر شەرعی بێت ئەوا بەبێ گومان قبوڵ دەبێت ئەگەر ڕاستەو خۆش نەبێت ئەکرێت (#اللە) هەڵی بگرێت بۆ کاتێک کە زۆر لەوکاتەی خۆی داوای دەکات زیاتر پێویستی پێی بێت ئەو کاتە وەڵامی ئەو دوعایە دەداتەوە کە (#اللە_تعالی) دەزانێت خێری تیایە بۆی ...#واللە_اعلم☝️

✍داواکارم لە(#اللە_متعال) لەوکەسانە بین کە دوعاکانمان قبوڵ دەکات. ..#اللهم_آمين☝️

✍#م_نامق_امامي📝

✍#١٢_ربيع_الثاني_١٤٤٨🌙

telemetr.me/iyimami
Пост от 20.09.2026 06:35
1
0
0
telemetr.me/iyimami
Пост от 20.09.2026 06:35
119
0
1
✍بسم الله الحمدلله ...وبعد👇

✍(#الله_تعالى) دەفەرموێت(...والذاكرين اللە كثيرا والذاكرات أعد الله لهم مغفرة وأجرا عظيما)#سورة_الأحزاب_٣٣📚

✍واتە..ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر(ذکر)یادی(الله)  ده‌که‌ن به‌خشین و لێ  خۆش بون و پاداشتی زۆر گەورە و بێ سنووریان له‌لایه‌نان(اللەمتعال)وە بۆ ئاماده‌کراوه📚

✍#بەڕێزان یەکێک لەو(ذكر)ـانەی کەپێمان خۆشبو بەکورتی بڕۆینە خزمەتی(#سبحان_اللە_وبحمدە)ـیە کەچەند پاداشتی گەورەی هەیە بۆیە بۆئەوی لێ غافڵ نەبین با بڕۆینە خزمەت ئەوفەرمودانە👇

1⃣.(#سبحان_اللە_وبحمدە)هۆکاری لێ خۆشبونی(#اللەمتعال)وەک (#رسولﷺ) دەفەرموێت (من قال سبحان اللەوبحمده في يوم مائة مرة حطت خطاياە وإن كانتْ مثل زبد البحر)#رواە_البخاري📚

✍واتە هەرکەسێ لەڕۆژێکدا سەد جار بڵێت(#سبحان_اللە_وبحمدە)ئەوا(#اللە_متعال) هەمو تاوانەکانی دەسڕێتەوە ئەگەر بەئەندازەی كەفی سەردەیابێت تاوانی هەبێت👇

2⃣.(#سبحان_اللە_وبحمدە)هۆکەری بەرز بونەوەی  پلەیە لەقیامەت(#رسولﷺ) دەفەرمەێت(من قال حين يصبح وحين يمسي سبحان اللە وبحمدە مئة مرة لم يأت أحد يوم القيامةبأفضل مما جاء بە إلا أحد قال مثل ما قال أو زادعليه)#رواەمسلم📚

✍واتەهەرکەس بەیانیانو ئێواران سەد جار بێڵێت (#سبحان_اللە_وبحمدە) هیچ کەس نیە لەقیامەت پلەو پایەی  لەو بەرزتربێت مەگەر کەسێک وەک ئەوی گوتبێت یاخود زیاتری گوتبێت ...👇

3⃣.(#سبحان_اللە_وبحمدە)لەگەڵ ئەوی لەسەر زمان زۆر ئاسانە بەڵام لای (#اللە) لەسەر تەراز قورسە وەک(#رسولﷺ)دەفەرموێت(كلمتان خفيفتان على اللسان ثقيلتان في الميزان حبيبتان إلى الرحمن سبحان الله وبحمدە سبحان اللەالعظيم)#رواە_البخاری📚

✍واتە دو وشە هەیە کە لەسەر زمان ئاسانن لەسە تەرازو قورسن لای(اللە)ـی مهرەبان خۆشەویستن ئەوانیش(سبحان اللە وبحمدە سبحان اللە العظيم)#رواە_البخار📚

4⃣.(#سبحان_اللە_وبحمدە) خۆشەویترین وەشەیە لای (#اللە_متعال) وەک(ابو ذرالغفاری رضي الله عنه)دەفەرموێت پرسیار کرا لە(#رسولﷺ) چی وشەیەک لای(#اللە) باشترینە ئەویش فەرموی(ما اصطفى اللە لملائكتەأو لعباده سبحان الله وبحمده)#رواە_مسلم📚

✍واتەئەوەیکە(#اللە)هەڵی بژاردوەبۆ فریشتەکانو بۆ بەندەکانی ئەویش(#سبحان_اللە_وبحمدە)👇

✍لەگێڕانەوەیکی  تردا دەفەرموێت ئایا پێتان بڵێم چی وشەیەک لای(#اللە)خۆشەویسترینە گوتمان ئەی(#رسول_اللەﷺ)پێمان بڵێ چی وشەیەک لای(#اللە)خۆشەویست ترینە فەموی( إن أحب الكلام إلى اللەسبحان الله وبحمده)#رواەمسلم📚

✍واتە خۆشویترین وشە لای(اللە متعال) (سبحان اللە وبحمدە)ــیە📚

5⃣.(#سبحان_اللە_وبحمدە)پاداشتی بەئەندازەی ڕۆژێکی تەواو عیبادەتە وەک دایکی باوەڕداران(جويرية بنت الحارث رضي اللەعنها)دەفەرموێت(#رسولﷺ) ڕۆیشت بۆ نوێژی بەیانی منیش لە(#موصلى)نوێژم دەخوێند ئەو ڕۆیشت بۆ مزگەوت بۆ نوێژی بایەنی لەوێ مایەوە تا کاتی(#ضحي) خۆرکەوتن دواتر هاتەوە من هەر لەجێی خۆم بوم فەرموی لەوکاتەی من بەجێم هێشتویت هەر لەشوێنی خۆتی منیش گوتم بەڵێ ئینجا فەرموی چوار وشت پێدەڵێم کەئەگەر سێجار بیڵێت قورسترە لەوەی کە لەڕۆژێک تائێوارە بەوجۆرە دابنیشیت  ذكر  بکەیت ئەویش(سبحان الله وبحمدە عدد خلقه ورضانفسه وزنة عرشه ومداد كلماته)#رواه_مسلم📚

✍واتە هەمو پاکی و بێ گەردیو ستایشێک بۆ (اللە)بەئەندازی یەک بەیەک دروست کراوەکانی  وە ڕاضي  بونی خۆی و قورسای عەرشەکەیو زۆری وشەکانی📚

6⃣.(#سبحان_الله_وبحمده)هۆکاری سەرکەوتن و عیزەتە بۆ موسوڵمانان دایکە (#عائشەرضي_اللە_عنها) دەفەرموێت(#رسولﷺ) زۆر ذكري(#سبحان_اللە_وبحمدە) و(استغفراللە واتوب الیە)دەکرد منیش گوتم ئەی(#رسول_اللەﷺ) دەت بینم زۆر ئەم ذكرانەدەکەیت  فەرموی(أمرني ربي أني سأرى علامة في أمتي فإذا رأيتها أكثرت من قول سبحان الله وبحمده وأستغفر وأتوب إليه فقد رأيتها إذا جاء نصر الله والفتح....إنه كان توابا)#سورة_النصر📚

✍واتەپەروەردگارم هەواڵی پێدام فەرموی من
نیشانەیەک لە ئومەتەکم دەبینم کە ئەگەر بينيت و هاتەدی زۆر تر(#سبحان_اللە_وبحمدە) و(#استغفراللە واتوب الیه) بكه  کە(#مەککە) ئازاد کرا(#اللەتعالی)فەرموی کاتێ یارمه‌تی و کۆمه‌کی(اللە) دێت و شاری مه‌ککه ڕزگار ده‌کرێت وخه‌ڵکیشت بینی پۆل پۆل ده‌چنه ڕیزی ئیسلامەوە ئینجا تۆ (#سبحان_اللە_وبحمد) و(#استغفر اللە واتوب الیە)یادی پەروەردگارت زۆر بکەچونکه بەڕاستی(#اللە) لێخۆش بوە...منیش ئەوەم بینیوە بۆیە زۆر ئەم ذكرە دەخوێنم📚

✍کەواتە(#سبحان_اللەوبحمدە)وەهەروەها (#استغفار) وذكرو يادي(#الله)هۆکاری گەڕانەوەی  عیزەتن بۆموسوڵمانان بۆیە سەد جار لەڕۆژێک ئەوپەڕی دە دەقیقە ی زیاتر ناوێت جابا لێی غافڵ نەبین بەئەو چەند کاتەکەمە ئەوهەموە پاداشتە بەدەست بهێنین.. إن شاءالله☝️

✍داواکاربین(#اللەمتعال) یارمەتیمان بدات لە ئەهلی  ذكر بين و لەپاداشتەکەشی بێ بەشمان نەکات...#اللهم_آمين☝️

✍#م_نامق_امامی📝

✍#٢٤_صفر_١٤٤٤🌙

telemetr.me/iyimami
Пост от 15.09.2026 21:13
8
0
0
✍بسم الله الحمدلله...وبعد👇

✍ئەم ڤیدیۆیەی سەرەوە سەرتای دەست پێکردن و کردنەوەی قوتابخانە یەلە(إندونيسیا)لەیەکەم ڕۆژی دەست پێکردنیان بەناوەکانی(#اللە)دەست دەکەن بەخوێند🕋

✍بەڵام لای ئێمە سەرەتای دەست پێکردنی خوێند بەڕوتکردنەوەی کچەکانمان بەناوی یەک شێوەنواندن زەی موحەد لەسەر تەقلیدی کفرو بە نەشیدێکی کوفرییەوەدەست پێ دەکەن👇

✍بێجگەلەوە لەزانکۆ حەفلەیەکیان بۆ دەگێڕن پیستری پۆشاک لەبەردەکەن و دەست دەکەن بە ڕەقس و سەماو وێنەگرتن وتێکەڵاو بونێکێ ناشەرعی بەناو یەکترناسینەوەبۆ ئەوەی هەرچی پەردەی شەرموحەیاهەیە هەرلەوسەرەتاوە نەمێنێت👇

✍دواتریش کەتەواوی دەکەن ئاهەنگێکیتری ناشەرعیان بۆ دەکەن بەناوی حەفلەی تەخەروخ ئیتر لەوەی سەرەتا خراپترو  بێ شەرمانەتر ئەمە  🤯

✍جاسەیرەکە لەوەدایە ئەوهەموەساڵە دەخوێنن بەحساب با شتێک فێربێن یا ئایندەیەکیان هە بێ کەچی لەکۆتیا لەدین وئەخلاق دادەڕێنرێن ، هیچ وەدەبێت چاوەڕێی دەستی علمانیە کی نەخوێندەوار بێت ئەگەر دامەزرێ مەعاشێکی بۆ ببڕێتەوە ئەویش بەدو سێ مانگ جارێ بە پێلەقەوەری دەگرن...#اللەتعالى خۆمان مناڵمان بپارێزێت..#اللهم_آمين☝️

✍#م_نامق_إمامي📝

✍#١٦_صفر_١٤٤٤🌙
❤ 1
Пост от 13.09.2026 12:48
15
0
0
✨بسم اللە الحمدلله....وبعد👇

✍هەرچەندە تاوانت زۆر بێت بێ ئومێد مەبە لەرەحمی(#اللە_متعال) چونکە تاوانەکانی تۆ هەرچەند زۆرو گەورە بن ناگەن بە ئاستی لێ خۆش بونی و غفرانی (#اللە_تعالی)...ئەوتا خۆی بانگ دەکات دەفەرموێت👇

✍ قل یـٰعبادی الذین أسرفوا علىٰۤ أنفسهم لا تقنطوا من رحمة الله إن الله یغفر الذنوب جمیعا إنه هو الغفور الرحیم )#سورة_الزمر_٥٣📚

✍واتەئەی(#محمدﷺ) بڵێ ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کەخۆتان زۆر گوناھبار کردووە نائومێد مەبن لەمیھرەبانی و بەزەیی (#اللە_متعال) چونکە بێگومان ئەو لەھەموو گوناھەکان خۆش دەبێت بەڕاستی ھەر ئەوە لێ خۆش بوو بەبەزەیی📚

✍ (#امام_ابن_كثير_رحمه_الله)لە کتێبی (#البداية_والنهاية)بەچیرۆکی تۆ بەکردنی شاعیرێک ئامۆژگاریمان دەکات دەفەرموێت 👇

✍لەسەردەمی خەلافەتی(#عباسی)ـه کان (#هارون_الرشید)ـدا شایعیرێک هەبو بەناوی(#ابو_نواس)بە کەسێکی  شیت بەناو بانگ بوو کاری خوارد نەوەی عارەق وشەراب بو هەمیشە مەستو سەر خۆش بوو...👇

✍ناسناوی شاعیرە شەراب خۆرەکە بوو
لە شیعرەکانیدا کفری دەکرد جارێک لەیەکێک   لەشیعرێکدا وتی👇

✍دع المساجد للعباد تسكنها..
وطف بنا حول خمار ليسقينا..
ما قال ربك ويل للذين سكروا..
ولكنه قال ويل للمصلينا..📝

✍واز لە مزگەوتەکان بێنە با اللە پەرستەکان تیایدانیشتەجێی بن..
وە بەدەوری ئێمەیا طەواف و سوڕانەوە بکەن شەرابمان بدەنێ...
پەروەردگارتان نەی فەرمووە وەیل بۆ ئەوانەی سەرخۆشن...
بەڵکوو  فەرمویەتی وەیل بۆ نوێژخوێنەکانمان بێ....📝

✍مەبەستيشي ئەو ئایەتەیەکە دەفرموێت (فویل للمصلین)#سورة_الماعون٤📚

✍هاوار بۆ نوێژ خوێنانێک .کەتەمبەڵی ڕیا دەکەن تیایدا📚

✍کاتێک(#هارون_الرشید_رحمه_الله)ئەم شیعرەی  بیست زۆر توڕە بوو بانگی کردو زۆری لێدا ئازاری زۆریدا هەندێک دەڵێ خەریک بو لە ملی بدات بەڵام (#ابونواس) وتی ئەی پێشەوای بڕواداران....باش بزانە شاعیران ئەوەی دەیڵێن کاری پێ ناکەن 👇

✍دیارە لێرەشدا مەبەستی ئەم ئایەتە بوو ( والشعراء يتبعهم الغاوون)شاعیرەکان تەنھا گومڕاکان شوێنیان دەکەون...وأنهم يقولون ما لا يفعلون)بەڕاستی ئەوانە شتێك دەڵێن کەخۆیان نایکەن#سورة_الشعراء_٢٢٤_٢٢٦📚

✍ئیتر خەلیفە لێی خۆش بوو...👇

✍جا ئەم شاعیرە هەندێک دەفەرمون لەکاتی سەرەمەرگیدا(#امام_الشافعی_رحمە_اللە) ڕۆیشتوتە سەری پێی گوت (#ابو_نواس) چیت بۆ ئەم ڕۆژە ئامادەکردوە ؟ 👇

✍ئەویش دەستی کرد بەگیرفانیدا کاغەزێکی دەر هێناو دای بە(#امامی_الشافعی) کۆپلە شیرعرێکی لەسەر نوسی باسی تۆبەکردنی خۆی تیادا کردبو(#امام_الشافعی)خوێنیەوەدەستی کرد بەگریان👇

✍هەنێکيتر دەفەرمون نەخێر لەکاتی سەرەمەرگیدا نەبوە بەڵکو مردوە لەکاتی شۆردنی جەنازەکەیدا پارەچە کاغەزێکی لە باخەڵدا بو بردیان بۆ (#امامی_الشافعی_رحمە_اللە)بینی ئەم شێعرە تیادا نوسیوە👇

✍يا رب إن عظمت ذنوبي كثرة...
فلقد علمت بأن عفوك اعظم...
إن كان لا يرجوك إلا محسن
فبمن يلوذ ويستجير المجرم...
أدعوك ربي كما أمرت تضرعا ...
فإذا رددت يدي فمن ذا يرحم..
مالي إليك وسيلة إلا الرجا ...
وجميل عطفك ثم ني مسلم...📝

✍ئەی پەروەدگارا هەرچەندە گوناهەکانم گەورەو زۆر بن...
بەڵام من دەزانم کە هەر لێبوردنی تۆ گەورەترە ..
ئەگەر تەنها چاکە کاران بۆیان هەبێ پەنا بە تۆ بگرن..
ئەی تاوانبار پەنا بەکێ ببات و لەکێ بلاڵێتەوە...
ئەی پەروەردگارا بانگی تۆ دەکەم وەکوو فەرمانت کردووە ملکەچ بم...
ئەگەر دەستم بگێڕیەوە کێ ڕەحمم پێ دەکات و وەڵامم دەداتەوە...
هیچ چارەیەکی تر نییە ئیلا ڕەجای لێ خۆش بوونی تۆ نەبێت...
میهرەبانی تۆش جوانە ئیتر من موسڵمانم ....📝

✍(#امام_الشافعی_رحمە_اللە) کە ئەمەی خوێندوە زۆر زۆر گریا و پاش کفن کردنی خۆی و هەموو ئەو موسڵمانانەی کە ئامادەبوون نوێژیان کرد لەسەر جەنازەکەی وناشتنیان...📚

✍داواکارم لە(#اللەمتعال)پێش مردن تۆبە و كاتی مردن شەهيديو لەدوای مردن فیردوس مان بەنصيب بكات...#اللهم_أمين☝️

✍#م_نامق_امامي📝

✍#٩جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


telemetr.me/iyimami 👇
❤ 1
Смотреть все посты