Аналитика Telegram-канала
Подписчики
725
Охват за 24 ч
65
ER за 24 ч
8,97%
Публикаций
33 519
Динамика подписчиков
7 дней
30 дней
6 месяцев
Больше
15 ноя18 ноя21 ноя
Показаны последние 7 дней
Больше истории →
Охваты публикаций
00:0100:0108:0110:0110:0210:02
5
Средний охват
13
Лучший результат
Показаны 6 публикаций за 21 ноября
Больше статистики →
Упоминания
781
Упоминаний
116
Из них репостов
5
Каналов
19 008
Упоминаний за 90 дней
80
Из них репостов
7
Каналов за 90 дней
Последние посты
3 из 33 519 2 из 33 519
ещё
1
0
21 ноя, 10:02
📅 پوختەی هەواڵەکانی هەفتە
٢١ی تشرینی دووەم ٢٠٢٦
1. لە عێراق، کەتائیب حیزبوڵڵا لە ناوچەی جورف ئەلنەسر (جورفولسەخر) کشایەوە و هێزە حکومییەکان چوونە ناوچەکە بۆ وەرگرتنی کۆنترۆڵ و پاراستنی هێڵی نەوت، هاوکات عەلی عەبدولکەریم موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵەکانی بۆریی نەوتی عێراق لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا.
2. سوپای پاسداران و هێزی دەریایی ئێران ڕایانگەیاند چەندین کەشتیی نەوتهەڵگر لە ڕۆژهەڵات و باشووری گەرووی هورمز بەهۆی بەرکەوتنیان بە مین ئاگریان گرتووە، لە کاتێکدا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند بە مەرجی جێبەجێکردنی حەوت مەرجی وڵاتەکەی و ڕێککەوتنی دوو ڕۆژە گەرووی هورمز دەکەنەوە.
3. ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک قەحتان وەنداوی کاندیدی بەرەی تورکمانی وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژارد، دوای ئەوەی محەمەد سەمعان پۆستەکەی بەهۆی بوونی بە وەزیری دەوڵەت چۆڵ کرد و دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرا.
4. لە یەمەن و ناوچەکە گرژییەکان بەردەوامن؛ حوسییەکان ڕایانگەیاند چەندین ئامانجیان وەک فڕۆکەخانەی مەلیک خالید و ناوەندی دارایی لە ڕیاز، هەروەها بەندەری جازان و وێستگەی کارەبای شەقیقیان لە ناوخۆی سعودیە کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەردا فەرماندەیی هاوپەیمانی لە چەندین پارێزگای یەمەن دەیان ئامانجی حوسییەکانی تێکشکاند.
5. سەرۆکەکانی چین، ئەمریکا و ڕووسیا کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا جەختیان کردەوە کە کەس لە جەنگی ئەتۆمیدا براوە نابێت و نابێت جەنگی لەو شێوەیە بەرپا بکرێت.
6. دادگای نێودەوڵەتیی داد حکومەت و هێزە ئەمنییەکانی میانماری بە ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید دژی کەمینەی موسڵمانی ڕۆهینگیا تاوانبار کرد.
7. لە کەرتی غەززە، بۆردومان و تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەندین ناوچە لەنێویاندا جەبالیا، ڕەفەح، خان یوونس، شێخ عەجلین و کەمپەکانی نوسەیرات و بورەیج بەردەوام بوو، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی.
─ ─ ─
📢 دوین | ⚡ دوین بەپەلە
ещё
1
0
21 ноя, 10:02
🗞️ پوختەی هەواڵەکانی کاتژمێر ١٠:٠٠
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند داواکاریی یەکەمی تاران ئەوەیە دۆناڵد ترەمپ خواستی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ڕابگەیەنێت.
🌍 ناوچەکە
▫️ بەهۆی دەستڕێژی گوللـەی هێزەکانی ئیسرائیلەوە ٢ کەس لە کەمپێکی ئاوارەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی غەززە و ژنێک و منداڵێک لە باشووری خان یوونس بریندار بوون.
▫️ لە بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی مەواسی لە خان یوونس لە باشووری کەرتی غەززە، ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون.
▫️ میدیاکانی سەر بە ئەنساروڵڵای حوسییەکان ڕایانگەیاند هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە سەر بەندەری موخا لە پارێزگای تەعیز لەسەر دەریای سوور لە ڕۆژئاوای یەمەن.
🌐 جیهان
▫️ دامەزراوەکانی ڕاپرسی لە فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپیان لە ڕاپرسییەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەرهێناوە و تەنیا ڕکابەریی نێوان لۆپێن و میلەنشۆن دەپێون.
─ ─ ─
📢 دوین | ⚡ دوین بەپەلە
ещё
1
0
21 ноя, 10:01
Продолжить анализ этого канала
- История роста подписчиков
- Просмотры и охваты публикаций
- Кто упоминает канал и кого упоминает он
- Похожие каналы и подбор для рекламы
Открыть аналитику
Демо до 14 дней