Аналитика Telegram-канала
Подписчики
71
Охват за 24 ч
9
ER за 24 ч
12,68%
Публикаций
229
Динамика подписчиков
7 дней
30 дней
6 месяцев
Больше
14 ноя17 ноя20 ноя
Показаны последние 7 дней
Больше истории →
Охваты публикаций
08.1111.1113.1115.1115.1117.11
1
Средний охват
1
Лучший результат
Показаны 6 публикаций — последние в канале
Больше статистики →
Упоминания
3
Упоминаний
2
Из них репостов
1
Каналов
134
Упоминаний за 90 дней
134
Из них репостов
11
Каналов за 90 дней
Последние посты
3 из 229 2 из 229
🔴 لە هەشت مانگدا ٧٤ بەندکراوی سیاسی لەسێدارە دراون و ١٢١ ناڕازیی دیکەش چاوەڕێی سێدارەن
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران وێڕای ئاشکراکردنی ئاماری لەسێدارەدانی ٧٤ هاووڵاتیی ناڕازی و بەندکراوی سیاسی لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، ڕایگەیاند کە لانیکەم ١٢١ کەس لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە و هۆشداریی توندیشی لە ئەگەری پەرەسەندنی شەپۆلی لەسێدارەدانەکان لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی ئەو ناڕەزایەتییانەدا دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیە، لە ماوەی نێوان ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ تا ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، کۆماری ئیسلامی ٧٤ بەندکراوی سیاسی و ناڕازیی لەسێدارە داوە کە لە دەیەی ١٣٦٠ـی هەتاوییەوە تا ئێستا، لەسێدارەدانی ئەم ژمارە زۆرە لە ماوەیەکی وا کورتدا بێوێنە بووە.
لە نێو لەسێدارەدراوەکاندا، ٣٩ کەس لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار، دوو کەس لە ناڕازییانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ١٦ بەندکراوی سیاسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە دژبەرەکان و ١٧ کەسی دیکەش بە تۆمەتی سیخوڕی دەبینرێن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە نێو ئەو ١٢١ ناڕازییەی سزای سێدارەیان بۆ دەرچووە، شەش ژن و لانیکەم پێنج مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ هەن.
تا ئێستا سزای سێدارەی لانیکەم ٣٠ کەس لەوانە لە دیوانی باڵای ڕێژیم پەسەند کراوە و ئامادەی جێبەجێکردنە؛ لەوانەش پەیمان فەرەحئاوەر، گۆرانینووس و بەندکراوی سیاسیی خەڵکی گیلان کە دۆسیەکەی ڕەوانەی بەشی جێبەجێکردنی سزاکان کراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیم بە شێوەیەکی سیستماتیک تۆمەتباران لە مافی بوونی پارێزەری سەربەخۆ بێبەش دەکات و لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەدا دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەردەگرێت، هاوکات هەڕەشە لە بنەماڵەکانیان دەکات تا بێدەنگ بن و زانیاری بڵاو نەکەنەوە.
🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران:
🌐 https://kurdistanmedia.com/
💬 @Kurdch1
ещё
1
0
17 ноя, 13:00
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شانازیی مێژووەوە بۆ بەرپرسیارێتیی داهاتوو
✍️جەمیلە پاکڕەوان ۱۱/۷
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەکێکە لەو ڕێکخراوە سیاسییە مێژووییانەی کە ناوی بە بەشێکی گرنگی مێژووی خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە گرێ دراوە. ئەم حیزبە لە ماوەی زیاتر لە هەشتاد ساڵ خەباتدا بە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کوردستاندا تێپەڕیوە و بە قوربانی خەبات و خۆڕاگریی نەوەیەک لە تێکۆشەران، شوێنپەنجەی خۆی لە مێژووی سیاسیی کوردستاندا جێهێشتووە.
مێژووی حیزبی دیموکرات تەنها مێژووی ڕێکخراوێکی سیاسی نییە، بەڵکو بەشێکە لە مێژووی خەباتی گەلێک کە بۆ ماف، ئازادی، دیموکراسی و دیاریکردنی چارەنووسی خۆی تێکۆشاوە. لەبەر ئەوە پاراستنی ئەم مێژووە و گواستنەوەی بەهاکانی بۆ نەوەکانی داهاتوو ئەرکێکی نەتەوەییە.
ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناغێکی گرنگی مێژووییدایە قۆناغێک کە پێویستی بە یەکڕیزی، هاوئاهەنگی و بەرنامەیەکی ڕوون بۆ داهاتوو هەیە. حیزبی دێموکرات وەک یەکێک لە هێزە سیاسییە مێژووییەکانی ڕۆژهەڵات دەتوانێت بە پشتبەستن بە ئەزموونی خۆی و بەهاکانی خەبات، بەشدارێکی گرنگ لە پێکهێنانی داهاتووی سیاسیی کوردستاندا بێت.
لە هەمان کاتدا گرنگە نەوەی نوێ گەنجان و ژنان وەک بەشێکی بنەڕەتیی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات، لە پرۆسەی سیاسی و نەتەوەییدا ڕۆڵی زیاتر بگێڕن چونکە داهاتووی کوردستان بە بەشداری و توانای هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا دروست دەبێت
بێگومان هاوکاریی نێوان هێزەکانی کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات کاتێک لەسەر بنەمای هاوسەنگی و تێگەیشتنی هاوبەش بێت، دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە نەتەوەییەکان و پشتیوانیی لە داواکارییەکانی گەلی کورد.
ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵات لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦ دەتوانێت وەک هەنگاوێکی گرنگ لە ئاراستەی نزیککردنەوەی هێزە سیاسییەکان و دروستکردنی هاوئاهەنگیی نەتەوەیی هەڵسەنگێندرێت. بەردەوامی و کاریگەریی ئەم هاوپەیمانییەش پەیوەستە بە پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بە بنەماکانی هاوکاری، متمانە و بەرژەوەندیی گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە کۆتاییدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانییەکانی، بەشێکی گرنگی یادەوەریی نەتەوەیی گەلی کوردە. شانازی بەو مێژووەش تەنها لە یادکردنەوەی ڕابردوودا کورت نابێتەوە بەڵکو لە پاراستنی بەهاکانی خەبات، بەهێزکردنی یەکڕیزی و بەشداری لە دروستکردنی داهاتوویەکی ڕووندا دەردەکەوێت.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە هاوکاریی هەموو هێز و لایەنە نەتەوەییەکان هەیە. حیزبی دێموکراتیش بە پشتبەستن بە ئەزموونی مێژوویی و هێزی کۆمەڵایەتیی خۆی دەتوانێت بەردەوام بەشێک بێت لە خەباتی سیاسیی گەلی کورد بۆ ئازادی، دیموکراسی و مافە نەتەوەییەکان.
مێژووی حیزبی دێموکرات شانازییەکی نەتەوەییە داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پەیوەستە بە یەکڕیزی، هەوڵ و خەباتی هاوبەشی هەموومان.
لەگەڵمان بن لە کاناڵی کوردستان
💬
@Rojhalati_kurdistan1324
ещё
1
0
15 ноя, 14:39
لەیلەکەی بێ مەیلەکەی مەحبوبەکەی عەییارەکەم..
شۆخەکەی بەد بەختەکەی بێ ڕەحمەکەی غەددارەکەم..
زاڵمەی لە خوا نەترسەی کافرەی بێ مروەتە..
قاتڵەی عاشق کوژەی جەلادەکەی خوێن خوارەکەم..
گوڵ بەدەن، سیمین زەقەن، خەت یاسەمن، فەندەق دەهەن..
ئەسمەرەی قەد عەرعەرەی ناز و نەزاکەت دارەکەم..
لەیلەکەی چاو مەستەکەی دڵبەستەکەی نەوڕەستەکەم..
حۆریی( جەنناتو تەجری تحتالنهار) ە کەم..
نەوجەوان، ئەبڕۆ کەمان، شیرین زووبان و نوکتەدان..
تورک ڕەفتار، پەری ڕۆخسار و پەرچەم دارەکەم..
گەر ڕەقیب سەد جار دەرم کات یا جوێنم پێ بدا..
نا عیلاجم هەر دەبێ بێم بۆ سەلاحی کارەکەم..
ژەهریی دووریم چێشتووە هیجری ئەمێستا بۆیە کە..
تەڵخ گوفتارە کەلامی لەعل و شەککەر بارەکەم...
# مستەفا بەگی کوردی
لەگەڵمان بن لە کاناڵی کوردستان
💬
@Rojhalati_kurdistan1324
ещё
1
0
15 ноя, 09:55
Продолжить анализ этого канала
- История роста подписчиков
- Просмотры и охваты публикаций
- Кто упоминает канал и кого упоминает он
- Похожие каналы и подбор для рекламы
Открыть аналитику
Демо до 14 дней