بەڵام پياوەكه پێى گوت ئافرهت: بەڵام بۆ خۆى نايەوێ.
ژنەکەش پێى گوت: ئەى بۆ كێى دەوێ ؟
پياوەکەش گوتى: بۆ جولەيبيب !
ژنەكەش گوتى: ناشیرن و بێفەڕ له جولەيبيب.
نەخێر سوێند به خوداى گەوره من ئەو كچه به جولەيبيب نادەم، له كاتێكدا ئێمه كەسانێكى وەكو ( فڵان و فڵان و فيسار) هاته خوازبێنى كچەكەمان بەڵام ڕازى نەبوين ئێستا چۆن به جولەيبيبى بدەين ؟!
(ههر وهکو ئهم دابوونهریته جاهیلی و خوار و خێچانهی ئێستا کهههن له کۆمهڵگا کهماندا) پاشان پياوەكه زۆر بێتاقەت بوو بەو قسەيه و هەستا بهشهرمهوه بۆ ئەوەى بچێته خزمەتى پێغەمبەرى خودا ﷺ لەو كاتەدا كچەكه له ماڵەوه که بهوهی زانی هاوارى كرد و به باوك و دايكى گوت: كێ داواى منى كردووه ؟
ئەوانيش گوتيان: پێغەمبەرى خوداﷺ بەڵام بۆ كەسێكى تر. كچەكەش ئەوەنده ئيمانى بەهێز بوو گوتى: ئايا ئێوه فەرمانى پێغەمبەرى خودا ﷺ ڕەت دەکەنەوە؟؟!
ئێوه من بنێرن بۆلاى پێغەمبەرى خودا ﷺ ئەوە من بەزايه نادات و من نافەوتێنێت، دواتر باوكى كچتكه چووه خزمەتى پێغەمبەرى خودا ﷺ گووتى: ئەى پێغەمبەری خوداﷺ خۆت باشترى لێ دەزانى، فهرموو بيدە به جولەيبيب.
لەوكاتەدا پێغەمبەرى خودا ﷺ ئەو كچەى له جولەيبيب ماره كردو دواتر دوعاى بۆ كردن و فەرمووى: ئەى خودايه خەير بڕژێنه بەسەرياندا، ئەى خودايه ژيانيان ناخۆش مەكە.
پاش چەند ڕۆژێك جولەيبيب چوو بۆ جیهاد و تێکۆشان لەگەڵ پێغەمبەرى خودا ﷺ و هاوەڵانى.
بەڵام كاتێك شەڕ كۆتايى پێهات هاوەڵان (ڕەزای خودای لێبێت) دەگەڕان بۆ ئەوەى بزانن كێ ماوە و كێ برينداره و كێ شەهيد بووه.
پێغەمبەرى خوداش ﷺ فەرمووى: ( هل تفقدون من أحد ؟ ) واته: بەهاوەڵانى فەرموو ئايا كەستان بزر كردووه ؟
قالوا: (نعم فلانا وفلانا وفلانا) هاوهڵان گووتیان: فڵان و فڵانمان بزركردووه؟!
ثم قال: ( هل تفقدون من أحد ؟ ) دووباره پێغەمبەری خودا ﷺ فهرمووی ئايا كەستان بزر كردووه ؟
هاوهڵان گووتیان: فڵان و فڵانمان بزركردووه؟!
سێ جار پێغەمبەرى خودا ﷺ ئەم پرسيارەى كرد له هاوەڵان، ئەوانيش وەڵاميان دەدايەوه.
پاشان پێغەمبەرى خوداﷺ فهرمووی: لا، قال: ( لكني أفقد جليبيبا ) فاطلبوه فطلب في القتلى فوجدوه إلى جنب سبعة قتلهم ثم قتلوه فأتي النبي ﷺ فوقف عليه فقال : ( قتل سبعة ثم قتلوه هذا مني وأنا منه هذا مني وأنا منه ) ـ قالها مرتين أو ثلاثا ـ ثم قال بذراعيه هكذا فبسطهما. قال : فوضعه على ساعديه ليس له سرير إلا ساعدي النبي ﷺ قال : فحفر له ووضع في قبره ) ( رواه مسلم ).
واته: فەرمووى: من جولەيبيبم بزركردووه.
بۆيه هاوەڵان هەستان و به شوێنيدا گەڕان بەڵام له گۆڕەپانى جەنگدا نەيانبينييەوه.
له جێگايەكى نزيك بينييانەوه به كوژراوى كه له تەنيشت حەوت بێباوەڕەوه بوو كه هەموويان كوژرابوون .