Аналитика Telegram-канала
Подписчики
146
Публикаций
28
Динамика подписчиков
7 дней
30 дней
6 месяцев
Больше
19 ноя22 ноя25 ноя
Показаны последние 7 дней
Больше истории →
Охваты публикаций
08:03
2
Средний охват
2
Лучший результат
Показаны 1 публикация за 3 ноября
Больше статистики →
Упоминания
1
Упоминаний
1
Из них репостов
1
Каналов
2
Упоминаний за 90 дней
2
Из них репостов
1
Каналов за 90 дней
Последние посты
1 из 28 1 из 28ڕاگەیاندنی بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە، ئاشتی
بۆنیادی گەشەی فەرهەنگی ئاشتی، لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتییەوە، پشتیوانیی خۆی لە چاڵاکی و هەوڵەکانی ڕێگری کردن لە بڕین و لەناوبردنی دارەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی لەناوبردنی سامانی سروشتی بە مەبەستی بەرژەوەندیی کەسی ڕادەگەیەنێت.
ژینگە تەنها کۆمەڵێک دار و ڕووەک نییە؛ بەڵکو بنەمای ژیان، تەندروستیی کۆمەڵگە و سامانی هاوبەشی ئێستا و نەوەکانی داهاتووە. بڕین و ڕیشەکێش کردنی دارەکان و تێکدانی ڕووەکی سروشتی بۆ دەستبەسەردا گرتن یان بەکارهێنانی زەوییەکان بۆ قازانج و بەرژەوەندیی کەسیی، تەنها زیانێکی تاکەکەسی نییە؛ بەڵکو پێشێلکردنی بەرژەوەندیی گشتی و هەڕەشەیەکە بۆ هاوسەنگیی ژینگەیی و داهاتووی ناوچەکەمان.
لەو بارودۆخەدا، هەوڵەکانی ئەنجومەنی پاژین بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بەرگریی مەدەنی لە ژینگە، شایانی ڕێز و پشتیوانییە. بەرگری لە چاڵاکانی ژینگەپارێزی، بەرگرییە لە مافە گشتییەکان و پاراستنی سامانی سروشتی لە بەرامبەر هەر جۆرە سوود وەرگرتنێکی تاکڕەوانە و نایاساییدا.
بۆنیادی گەشەی فەرهەنگی ئاشتی، داوا لە بەرپرسان و دامەزراوە پەیوندیدارەکان دەکات کە بە بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقیی خۆیان هەڵوێستێکی جدی و کردەیی بگرنەبەر؛ چاودێریی پێویست بەسەر زەوی و سەرچاوە سروشتییەکاندا بکەن، لە بەردەم تێکدانی ژینگەدا بێدەنگ نەبن و لە ڕێگەی جێبەجێکردنی یاسا و ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان بۆ خەڵک، ڕێگری لە بەردەوام بوونی ئەم دیاردە قێزەونە و پێشێلکردنیی مافە گشتیەکان بکەن. پاراستنی ژینگە نابێت تەنها ئەرکی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بێت؛ بەڵکو ئەرکێکی هاوبەشە کە دامەزراوە فەرمییەکان دەبێت بە شێوەیەکی کردەیی هەڵی بگرن.
ئێمە باوەڕمان وایە کە هیچ بەرژەوەندییەکی کەسی نابێت بەسەر مافی گشتی و پاراستنی سروشتدا زاڵ بێت. گەشە و پێشکەوتنی ڕاستەقینە لەگەڵ کاولکاریی سروشتدا کۆ نابێتەوە؛ بەڵکو گەشەی بەردەوام ئەوەیە کە بەرژەوەندیی مرۆڤ، پاراستنی ژینگە و مافەکانی نەوەکانی داهاتوو لەبەرچاو بگرێت.
بۆنیادی گەشەی فەرهەنگی ئاشتی،پشتیوانیی خۆی لە ئەنجومەنی پاژین و هەموو هەوڵێکی یاسایی و مەدەنی بۆ پاراستنی ژینگە و بە تایبەت بەرنگار بوونەوەیان لە هەمبەری تاقمێکی بەرژەوندیخوازی زەویخۆری قەبرستانی سڵێمانبەگ ڕادەگەیەنێت و بانگەوازی هەموو هاووڵاتیان و ڕێکخراوە مەدەنی و فەرهەگی و وەرزشییەکانی بانە و لایەنە بەرپرسیارەکان دەکات، کە لە پاراستنی ئەم میراتە هاوبەشەدا بەشدار بن.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە، ئاشتی
https://t.me/ashtybane
ещё
2
0
3 ноя, 08:03
Продолжить анализ этого канала
- История роста подписчиков
- Просмотры и охваты публикаций
- Кто упоминает канал и кого упоминает он
- Похожие каналы и подбор для рекламы
Открыть аналитику
Демо до 14 дней