Телеграм канал ''




1'097 подписчиков
227 просмотров на пост


Детальная рекламная статистика будет доступна после прохождения простой процедуры регистрации


Что это дает?
  • Детальная аналитика 783'521 каналов
  • Доступ к 307'391'620 рекламных постов
  • Поиск по 1'236'886'585 постам
  • Отдача с каждой купленной рекламы
  • Графики динамики изменения показателей канала
  • Где и как размещался канал
  • Детальная статистика по подпискам и отпискам
Telemetr.me

Telemetr.me Подписаться

Аналитика телеграм-каналов - обновления инструмента, новости рынка.

Найдено 21 пост

باشه‌ هه‌موو كات بیر له‌خۆشیی ئه‌وانی دیكه‌ بكه‌یته‌وه‌
به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی داهاتووی خۆشت له‌بیر نه‌كه‌یت
كه‌ رۆژانێكی سه‌ختت به‌ڕێ كردو ، كه‌س پێی نه‌زانی
كه‌ خه‌مبار بوویت و ، كه‌س هه‌ستی پێ نه‌كردی
كه‌ به‌رده‌وام بوویت ، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س یارمه‌تیت بدات
دڵخۆش به‌ ، ئه‌وه‌ نیشانه‌ی گه‌یشتنه‌‌ به‌قۆناغی پێگه‌یشتن
هه‌واڵی بێ بنه‌ما ، چوار ده‌وری مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ته‌نیوه‌
هه‌واڵی ناڕاست تێكه‌ڵ به‌خۆراكی رۆژانه‌ی مرۆڤ بووه‌
بۆ ئاسووده‌یی ناخ و ، بۆ ئارامیی دڵ و ، بۆ پاراستنی مێشك
ئیدی‌ كاتی دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌بیستن و بینینی ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه
پیرۆز بێت ساڵی نوێی كۆچی
به‌هیوای ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ناخییدا كۆچ بكات
له‌ جه‌نگه‌وه‌ بۆ ئاشتیی
له‌ سته‌مه‌وه‌ بۆ دادپه‌روه‌ریی
له‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ بۆ دڵنیایی
چونكه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئاگاداریی هه‌موو راستییه‌كانت نین
هه‌رچی بكه‌یت له‌ گومان و زمانی ئه‌وان پارێزراو نابیت
بۆیه‌ دوودڵ مه‌به‌ له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی كه‌ دڵنیای له‌ڕاستیی و دروستیی
بڕوا مه‌كه‌ كه‌ ده‌ڵێن : ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست چوو
ئه‌وه‌ دوا هه‌ل و ده‌رفه‌ت بوو هه‌رگیز دووباره‌ نابێته‌وه‌
تا مرۆڤ مابێت هه‌ل و ده‌رفه‌ت ده‌مێنن
تا ژیان مابێت ده‌رگا كراوه‌یه‌ به‌ڕووی هیوادا
له‌وانه‌یه‌ یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه‌ هێزت پێ ده‌به‌خشێت له‌كاتی تێكشكاندا
ئه‌و راستییه‌ بێت كه‌ ده‌ڵێت: ژیان كاتییه‌و هه‌ر چۆنێك بێت كۆتایی دێت‏
پێ مه‌خه‌ره‌ سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی كه‌ نازانیت له‌كوێ كۆتایی دێت
له‌سه‌ر هه‌ر رێگه‌یه‌كیشدا ییت ، گرنگه‌ بزانیت بۆ كوێ ده‌چیت
چونكه‌ گه‌ر نه‌زانیت بۆ كوێ ده‌چیت ، هه‌موو رێگه‌كان بۆ تۆ وه‌ك یه‌ك ده‌بن
هه‌ڵه‌كانيشت سوودیان هه‌یه‌ ، چونكه‌ مرۆڤه‌كانت بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن
هه‌ندێك هه‌موو راسته‌كانت له‌بیر ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی یه‌ك هه‌ڵه‌ ده‌كه‌یت
هه‌ندێكیش له‌وانه‌ی له‌بیریان كردوویت
ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌یت ، تۆیان بیر ده‌كه‌وێته‌وه
خۆت ماندوو مه‌كه‌ به‌دوای ئه‌وانه‌وه‌ كه‌ چاودێرییت ده‌كه‌ن
له‌كۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ بۆ تۆی به‌ئاوات ده‌خوازن
ئه‌وه‌ی چاكه‌ت بۆ بخوازێت ، چاكه‌ دێته‌ رێگه‌ی
ئه‌وه‌ش خراپه‌ت بۆ ده‌خوازێت ، خراپه‌ دێته‌ رێگای خۆی
به‌شێك له‌وانه‌ی شه‌وان به‌ئاسووده‌ییه‌وه‌ سه‌ر ده‌خه‌نه‌ سه‌ر سه‌رین
ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ڕۆژدا ئاسووده‌ییان به‌خشیوه‌ته‌ هه‌ندێك له‌مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌مین
كه‌ ئه‌وان دڵره‌قییان نواندو ، تۆ میهره‌بانیی
ئه‌وان خراپه‌یان كردو ، تۆ كاری چاك
ئه‌وا به‌پێوه‌ری چاكه‌كاران تۆ سه‌ركه‌وتوو بوویته
‌له‌گه‌یشتن به‌كه‌ناری ئارامیی و ئاسووده‌یی ویژدان
په‌نا به‌خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
له‌ ئازاره‌كانی ژیان .. له‌ ونكردنی رێگاكان
له‌ خه‌یاڵاتی ناخۆشی شه‌وان ..
له‌گریانی بێده‌نگی دڵان .. له‌خراپبوونی دواساته‌كان
بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج ، زۆربه‌ی كات
هه‌نگاوی بچوك و به‌رده‌وام به‌رهه‌مدارتره‌
له‌هه‌نگاوی گه‌وره‌و ناجێگیر كه‌ له‌توانادا نه‌بێت
هه‌موو ساڵێكتان جه‌ژن و ، هه‌موو جه‌ژنێكتان پیرۆز بێت
خودا به‌میهره‌بانیی و ره‌حمه‌تی بێ سنووری خۆی
قه‌ره‌بووی هه‌موو ساتێكی خه‌مه‌كانتان بۆ بكاته‌وه‌ به‌شادیی
به‌ئارامیی رۆح و ، ئاسووده‌یی ویژدان و ، دڵنیایی ده‌روون
خودا بتانپارێزێت له‌ خه‌ڵكی خراپ و له‌ فێڵ و ئیره‌یی و ئازارو زیانیان
بێ متمانه‌ییت به هه‌ندێك كه‌س ، له‌یه‌ر ئه‌وه‌یه‌ باش ده‌یانناسیت
بێ متمانه‌ییت به هه‌ندێك كه‌سيش ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ باش نایانناسیت
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بیستنی قسه‌ی بێ سوودی خه‌ڵكی بێ سوود
پاراستنی ئارامیی ده‌روون و ته‌ندروستیی و شكۆی خۆته
مه‌هێڵه‌ رووداوو قسه‌و باسه‌ ناخۆشه‌كانی رابووردوو
هه‌ورێكی هه‌میشه‌یی بن به‌سه‌ر ئاسمانی ژیانته‌وه‌
ژیانت شایانی ئه‌وه‌یه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی بۆ روناكیی به‌سه‌ردا بكه‌یته‌وه
ئه‌وانه‌ی دڵنیان كه‌ خودا سه‌ره‌تای رێگایه‌كی بۆ هه‌ڵبژاردوون
دڵنیاشن له‌وه‌ی كه‌خودا له‌ناوه‌راستی رێگه‌دا به‌جێیان ناهێڵێت
راست نییه‌ ده‌ڵێن شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ به‌جێی هێشتوويت
له‌ڕاستییدا كه‌س له‌وه‌ی له‌ناخیدایه‌ به‌جێ نه‌ماوه‌
هه‌ر كه‌سه‌و كاتی خۆی هه‌یه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی

Найдено 21 пост