📌 مسیار دەردە ترسناك و ئابڕوبەرەکە .
📜 قال رسولُ اللهِ - ﷺ - : " ........ ، فَما بَالُ أَقْوَامٍ يَشْتَرِطُونَ شُرُوطًا ليسَتْ في كِتَابِ اللهِ ، ما كانَ مِن شَرْطٍ ليسَ في كِتَابِ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ فَهو بَاطِلٌ ، وإنْ كانَ مِئَةَ شَرْطٍ، كِتَابُ اللهِ أَحَقُّ وَشَرْطُ اللهِ أَوْثَقُ ، ...... "
📚 صحيح مسلم
هەموو ئەو مەرجانەی کە لە زەواجی مسیار و هاوشێوەکانی دادەنراون باتڵ و پووچ و نادروستن ؛ چونکە هیچ یەکێک لەو مەرجانە لە قورئان و سوننەتدا نەهاتوون ، و خودا ڕێگای پێ نەداون ، و هەر مەرجێکیش لە قورئان و سوننەتدا نەهاتبێ ڕەدکرا و باتڵ و پووچ و بێ نرخە ، و هیچ وەزنێکی لە تەرازوو ، و پێوەری شەرعدا نی یە .
📌 هەندێک لە مەرجە پووچ و باتڵەکانی زەواجی مسیار :
١ - نەدانی نەفەقە .
٢ - فەراهەم نەکردنی سوکنا و جێی نشتەجێبوون .
٣ - نەڕۆیشتن بۆ لای لە شەوانی دیاریکراوی خۆی .
٤ - ڕێککەوتن لەسەر مەنع و نەخستنەوەی وەچە .
٥ - نهێنی بوون .
٦ - بێ پرس و ڕەزامەندی وەلی ئەمر .
٧ - پیاو بەپێی ئارەزوو و کەیفی خۆی کەی بیەوێ ئەو کات بڕواتە لای ، و تەنها وەکو ئاژەڵ شەهوەتی تێر بکات و خۆی لێ خاڵی بکاتەوە .
٨ - دانانی مەرج بەوەی مانگانە موچەکەی یان بەشێک لە موچەکەی بداتە بەناو مێردەکەی - کە بە مسیار زەواجی لەگەڵ کردووە - .
💬 ئەمانە و هەموو مەرجێکی تریش کە لە قورئان و سوننەتدا نەهاتبێ باتڵ و پووچ و ڕەدکراوەن ، و زەواجەکەش بەناو زەواجە و هیچ شەرعییەتێکی نی یە ، بەڵکو حەڵاڵکردنی زینا و داوێن پیسی یە بەناوەی شەرع و دینەوە - لە کاتێکدا شەرع و دین لە جۆرە کارانە بەری یە - ، جا بە هۆی ئەم کارەوە زینا و زەواج تێکەڵ دەکرێ ، و پاکەکان و زیناکار و داوێن پیسەکان تێکەڵ دەبن ، و لەیەکتر جودا ناکرێتەوە .
✅ پێغەمبەری نازدار - ﷺ - دەفەرموێ : " لە کۆتایی ئەم ئوممەتەدا کەسانێک دەرەکەون کە زینا و مەشروب حەڵاڵ دەکەن و ناوی مەشروب دەگۆڕن بۆ ناوی تر ، و بەو شێوەیە شەرعییەتی پێ دەدەن .
💬 جا مسیار و موتعە و هاوشێوەکانی :
» هیچ نین جگە لە ناشرین کردن و لەناوبردنی زەواجی شەرعی نەبێت .
» هیچ نین جگە لە حەڵاڵ کردنی زینا و داوێن پیسی نەبێت .
» هیچ نین جگە لەگۆڕین و لەناوبردنی فیتڕەتی پاکی ئیسلامێتی و موسوڵمانێتی نەبێت .
» هیچ نین جگە لە تێکدانی فیتڕەتە پاکەکان نەبێت بۆ هەڵسوکەوتی شەهوانی و حەیوانی و شەیتانی .
» هیچ نین جگە لە وێڵ و عەوداڵ کردنی مرۆڤ نەبێت بۆ شوێنکەوتنی هەوا و ئارەزوو تێرکردنی غەریزەی جنسی .
🔖 مەبەستەکانی زەواجی شەرعی زۆر و گەورەن .
ئەو مەبەست و مەقسەدانەی کە لە زەواجی شەرعی دا هەیە بەهیچ شێوەیەک لە موتعە و مسیار و هیچ بەناو زەواجێکی تردا نی یە .
١ - زەواجی شەرعی سوکنا و ئارامی و جێی ئومێد و لابردنی خەم ترس و پەژارەیە .
٢ - زەواجی شەرعی شەرەفە کەرامەت و سەربەرزی یە .
٣ - زەواجی شەرعی مەبەست پێی دروستکردنی خێزان و کۆمەڵگەی پارێزراو و پاک و تەندروستە .
٤ - زەواجی شەرعی مەبەست لێی خستەنەوەی وەچە و نەوە و نەسلە .
🏷️ باوك لە زەواجی شەرعیدا .
١ - لە زەواجی شەرعیدا پیاو پارێزەری خێزان و وەچە و نەوە و نەسلە لە هەموو شەڕ و زیان و خراپە و هەڵدێرێك.
٢ - لە زەواجی شەرعیدا پیاو سەردار و بەڕێوبەرە ، و ئەرکی تەواوی لەسەر شانە .
٣ - لە زەواجی شەرعیدا پیاو خێزانەکەی بە شەرەف و کەرامەتی خۆی دەزانێ بە خوێن و ماڵ سامان دەیپارێزێ ، و نایەڵێ بەهیچ شێوەیەک و لە هیچ کاتێك ناو ، و نازناو ، و کەرامەتی بڕوشێت و لەکەدار بێت .
٤ - لە زەواجی شەرعیدا باوک بەڕەحم و بەزەیی یە ، خاوەن شەخسیەت و پیاوەتی یە ، و شانازی بە وەچە و نەسلی دەکات .
🔖منداڵ لە زەوجی شەرعیدا .
لەزەواجی شەرعیدا منداڵ بەو پەڕی سەربەرزی و شانازییەوە دەڵێ باوکم فڵان کەسە ، و حەق و مافمان دەدا ، و خۆشی دەوێین ، و بە تەنها و بێ کەس و گیرۆدە جێی نەهێشتووین .
🏷️ دایك لە زەواجی شەرعیدا .
١ - لە زەواجی شەرعیدا خەڵکی دەزانن پیاوی فڵان ئافرەت کێ یە و منداڵەکانی لە کێی یە .
٢ - لە زەواجی شەرعیدا حەملی ئافرەت بەرەکەت و خێر و سەربەرزی یە ، و خاوەنی حەمل و سکپڕکەریش دیار و ئاشکرایە ، و لای خەڵکی جێی خراپە و گومان نی یە .
حسين عمر عثمان
https://t.me/mmahamad