Каталог каналов Мои подборки Мои каналы Поиск постов Тарифы
Инструменты
Каталог TGAds Мониторинг Детальная статистика Анализ аудитории Бот аналитики
Полезная информация
Инструкция Telemetr Документация к API Чат Telemetr
Полезные сервисы

Не попадитесь на накрученные каналы! Узнайте, не накручивает ли канал просмотры или подписчиков Проверить канал на накрутку
Прикрепить Телеграм-аккаунт Прикрепить Телеграм-аккаунт

Телеграм канал «کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی»

کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
188
27
5
4
55
✨بسم الله الرحمن الرحيم✨

✍ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Подписчики
Всего
194
Сегодня
0
Просмотров на пост
Всего
38
ER
Общий
19.42%
Суточный
5.15%
Динамика публикаций
Telemetr - сервис глубокой аналитики
телеграм-каналов
Получите подробную информацию о каждом канале
Отберите самые эффективные каналы для
рекламных размещений, по приросту подписчиков,
ER, количеству просмотров на пост и другим метрикам
Анализируйте рекламные посты
и креативы
Узнайте какие посты лучше сработали,
а какие хуже, даже если их давно удалили
Оценивайте эффективность тематики и контента
Узнайте, какую тематику лучше не рекламировать
на канале, а какая зайдет на ура
Попробовать бесплатно
Показано 7 из 188 постов
Смотреть все посты
Пост от 13.09.2026 12:48
1
0
0
✨بسم اللە الحمدلله....وبعد👇

✍هەرچەندە تاوانت زۆر بێت بێ ئومێد مەبە لەرەحمی(#اللە_متعال) چونکە تاوانەکانی تۆ هەرچەند زۆرو گەورە بن ناگەن بە ئاستی لێ خۆش بونی و غفرانی (#اللە_تعالی)...ئەوتا خۆی بانگ دەکات دەفەرموێت👇

✍ قل یـٰعبادی الذین أسرفوا علىٰۤ أنفسهم لا تقنطوا من رحمة الله إن الله یغفر الذنوب جمیعا إنه هو الغفور الرحیم )#سورة_الزمر_٥٣📚

✍واتەئەی(#محمدﷺ) بڵێ ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کەخۆتان زۆر گوناھبار کردووە نائومێد مەبن لەمیھرەبانی و بەزەیی (#اللە_متعال) چونکە بێگومان ئەو لەھەموو گوناھەکان خۆش دەبێت بەڕاستی ھەر ئەوە لێ خۆش بوو بەبەزەیی📚

✍ (#امام_ابن_كثير_رحمه_الله)لە کتێبی (#البداية_والنهاية)بەچیرۆکی تۆ بەکردنی شاعیرێک ئامۆژگاریمان دەکات دەفەرموێت 👇

✍لەسەردەمی خەلافەتی(#عباسی)ـه کان (#هارون_الرشید)ـدا شایعیرێک هەبو بەناوی(#ابو_نواس)بە کەسێکی  شیت بەناو بانگ بوو کاری خوارد نەوەی عارەق وشەراب بو هەمیشە مەستو سەر خۆش بوو...👇

✍ناسناوی شاعیرە شەراب خۆرەکە بوو
لە شیعرەکانیدا کفری دەکرد جارێک لەیەکێک   لەشیعرێکدا وتی👇

✍دع المساجد للعباد تسكنها..
وطف بنا حول خمار ليسقينا..
ما قال ربك ويل للذين سكروا..
ولكنه قال ويل للمصلينا..📝

✍واز لە مزگەوتەکان بێنە با اللە پەرستەکان تیایدانیشتەجێی بن..
وە بەدەوری ئێمەیا طەواف و سوڕانەوە بکەن شەرابمان بدەنێ...
پەروەردگارتان نەی فەرمووە وەیل بۆ ئەوانەی سەرخۆشن...
بەڵکوو  فەرمویەتی وەیل بۆ نوێژخوێنەکانمان بێ....📝

✍مەبەستيشي ئەو ئایەتەیەکە دەفرموێت (فویل للمصلین)#سورة_الماعون٤📚

✍هاوار بۆ نوێژ خوێنانێک .کەتەمبەڵی ڕیا دەکەن تیایدا📚

✍کاتێک(#هارون_الرشید_رحمه_الله)ئەم شیعرەی  بیست زۆر توڕە بوو بانگی کردو زۆری لێدا ئازاری زۆریدا هەندێک دەڵێ خەریک بو لە ملی بدات بەڵام (#ابونواس) وتی ئەی پێشەوای بڕواداران....باش بزانە شاعیران ئەوەی دەیڵێن کاری پێ ناکەن 👇

✍دیارە لێرەشدا مەبەستی ئەم ئایەتە بوو ( والشعراء يتبعهم الغاوون)شاعیرەکان تەنھا گومڕاکان شوێنیان دەکەون...وأنهم يقولون ما لا يفعلون)بەڕاستی ئەوانە شتێك دەڵێن کەخۆیان نایکەن#سورة_الشعراء_٢٢٤_٢٢٦📚

✍ئیتر خەلیفە لێی خۆش بوو...👇

✍جا ئەم شاعیرە هەندێک دەفەرمون لەکاتی سەرەمەرگیدا(#امام_الشافعی_رحمە_اللە) ڕۆیشتوتە سەری پێی گوت (#ابو_نواس) چیت بۆ ئەم ڕۆژە ئامادەکردوە ؟ 👇

✍ئەویش دەستی کرد بەگیرفانیدا کاغەزێکی دەر هێناو دای بە(#امامی_الشافعی) کۆپلە شیرعرێکی لەسەر نوسی باسی تۆبەکردنی خۆی تیادا کردبو(#امام_الشافعی)خوێنیەوەدەستی کرد بەگریان👇

✍هەنێکيتر دەفەرمون نەخێر لەکاتی سەرەمەرگیدا نەبوە بەڵکو مردوە لەکاتی شۆردنی جەنازەکەیدا پارەچە کاغەزێکی لە باخەڵدا بو بردیان بۆ (#امامی_الشافعی_رحمە_اللە)بینی ئەم شێعرە تیادا نوسیوە👇

✍يا رب إن عظمت ذنوبي كثرة...
فلقد علمت بأن عفوك اعظم...
إن كان لا يرجوك إلا محسن
فبمن يلوذ ويستجير المجرم...
أدعوك ربي كما أمرت تضرعا ...
فإذا رددت يدي فمن ذا يرحم..
مالي إليك وسيلة إلا الرجا ...
وجميل عطفك ثم ني مسلم...📝

✍ئەی پەروەدگارا هەرچەندە گوناهەکانم گەورەو زۆر بن...
بەڵام من دەزانم کە هەر لێبوردنی تۆ گەورەترە ..
ئەگەر تەنها چاکە کاران بۆیان هەبێ پەنا بە تۆ بگرن..
ئەی تاوانبار پەنا بەکێ ببات و لەکێ بلاڵێتەوە...
ئەی پەروەردگارا بانگی تۆ دەکەم وەکوو فەرمانت کردووە ملکەچ بم...
ئەگەر دەستم بگێڕیەوە کێ ڕەحمم پێ دەکات و وەڵامم دەداتەوە...
هیچ چارەیەکی تر نییە ئیلا ڕەجای لێ خۆش بوونی تۆ نەبێت...
میهرەبانی تۆش جوانە ئیتر من موسڵمانم ....📝

✍(#امام_الشافعی_رحمە_اللە) کە ئەمەی خوێندوە زۆر زۆر گریا و پاش کفن کردنی خۆی و هەموو ئەو موسڵمانانەی کە ئامادەبوون نوێژیان کرد لەسەر جەنازەکەی وناشتنیان...📚

✍داواکارم لە(#اللەمتعال)پێش مردن تۆبە و كاتی مردن شەهيديو لەدوای مردن فیردوس مان بەنصيب بكات...#اللهم_أمين☝️

✍#م_نامق_امامي📝

✍#٩جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


telemetr.me/iyimami 👇
Пост от 11.09.2026 06:27
7
0
0
✍بسم الله الحمدلله...وبعد👇

✍وتەی زانایان لەسەرمێژووی ڕیش 👇

✍بەڕێزان#(رسول_اللهﷺ)ئەفەرموێت کاتێک(#اللە_تعالی)(#آدم_عليە_السلام) دروست کرد ڕیشێکی درێژبو(#حواء)ـی دروست کرد قژێکی درێژبوو بەڵام ڕیشی نەبوو👇

✍کەواتەمێژووی ڕیش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروست بونی مرۆڤ واتە ڕیش(#فطرة)ـی پیاوەتی بوە لەگەڵ پیاوەتیداڕیش هەبوە بەڵام ئەوە مرۆڤەکانن لە(#فطرة)ـی پیاوەتی لایانداوەو شوێن ئارەزوەکانیان کەوتون👇

✍لەسەرتا یهود و نصارا لە(#فطرة)ـی ڕاست لایاندا غولویان کرد ڕیشیان درێژ کرد لە گەڵ سمێڵ بۆیە دەبینیت تائێشتایش هەر بەم جۆرەیە پیاوانی دینداریان ڕیش وسمێڵیان تێکەڵە🧙‍♂🎅

✍بەڵام مەجوسیەکان هاتن لەوان خراپ تریان کرد(#فطرة)ـیان تێکدا ڕیشیان پاک تاشی وسمێڵیان هێشتەوە بەداخەوە زۆرێک دەبینین بەناو موسوڵمانیش هەتا بەناو داعی و بانگ خوازو بەناو مامۆستای ئاینش خۆیان بردەوەتە شێوەی مەجوسی👨‍🦳👨‍🦰

✍بەڵام(#رسول_اللە ﷺ)بۆ ئەوەی بمان گێڕێتەوە سەر(#فطرة)ـی پیاوەتی خۆمان فەرمانی کرد بەهێشتنەوەی ڕیش وەکورت کردنەوەی سمێڵ وبەچەند ڕیوایەتی جیاواز فەرموی👇

✍خالفوا المشركين(أعفوا اللحي)يا(أوفوا اللحي)يا(ارخوا اللحي)يا(أكرموا اللحي) يا(وفروا اللحي)..واتە پێچەوانەی موشریک وبێ باوەڕان بن ڕیش بهێڵنەوە سمێڵ کورت کەنەوە📚

✍ئەمانە فەرمانن بەهێشتنەوەی ڕیش زانایان دەفەرمون(الأمر يدل على الوجوب) واتە هەرشتێک بە شێوەی فەرمان هات ئەوە بەڵگەیە  بۆ واجب بون.👇

✍ئەو ئایەتەش دەکەن بەبەڵگە کەدەفەرموێت(..فليحذرالذين يخالفون عن أمره أن تصيبهم فتنة أويصيبهم عذاب أليم)#النور_٦٣📚

✍...ده‌بائه‌وانه‌ی که سه‌رپێچی له فه‌رمانی ده‌که‌ن بترسن له‌وه‌ی که تووشی تاقی کردنه‌وه‌ یه‌کی سه‌خت یان تووشی (عذاب)سزایەکی بەئێش ببن📚

✍لەبەرئەوە زانايان هەتا هەر چوارسەر  مذهبەکە(امام ابوحيفە وامام مالك امام شافعي وامام احمد رحمهم اللە)بە حەرامیان زانیەوە تاشینی ڕیش چونکە موخالەفەی فەرمانی(#رسول_اللە_ﷺ)ـیە..وە نەهاتوە هیچ کەسێک لە(#اصحاب_رضي_اللەعنهم) ڕیشیان تاشیبێت☝️

✍بەڵکولە هەمو کتێبی سیرە بگەڕێت زانایان کاتێک باسی شێوەو ڕوخساری(#رسول_اللەﷺ)دەکەن دەفەرمون
كان(رسول اللەﷺ)عظيم اللحية)واتە ڕیشێکی گەورەی هەبوە لەچەندها شوێندا دەفەرموێت ڕشێکی چڕوپڕی هەبوە☝️

✍هەروەهالەبارەی(خلفاءالراشیدین) وەهەمو(اصحاب رضي الله عنهم)دەفەرمون👇

✍كان(أبو بكر كث اللحية)و(عمر كثير اللحية)
و(عثمان كبير اللحية)و(علي عريض اللحية)📚

✍واتە هەرکەسەو بەجۆرێک کە(#اللە_تعالي)دروستی کردون ڕیشیان هێشتوەتەوە بەوجۆرەی کە هاتوەدەست کاریان نەکردوە ئەمەش هەمو(اصحاب رضي اللەعنهم)هەر بەو جۆرەبون📚

✍وە(#عمر_بن_عبد_العزيز_رضي_اللە_عنه) دەفەرموێت(حلق اللحية مثلة) واتە تاشيني ڕیش(مثلة)واتە بڕینی ئەندامێک لەجەستە بۆنمونە بڕینی دەست لوتو کوێرکردنی چاو یاهەر ئەندامێکی تر ببڕیت پێی دەگوترێت مثله .و(#رسول_اللەﷺ)نهى عن المثلة)📚

✍وەهەر لە سیرەدا زانایان دەفەرمون(#الأحنف_بن_قيس)کۆسەبو ڕیشی نەبوە قەومەکەی دەیانگوت(وددنا أنا اشترينا للأحنف لحية بعشرين ألفا)واتە تەمەنامان دەکرد کەڕیش (بفرۆشرابایە)ڕیشمان بۆ(أحنف)بسەندبایە ئەگەر بەبیست هەزاریش بوایە📚

✍هەر لەبارەی ڕیشەوە دەگێڕنەوە(قيس بن سعد بن عبادة)لەگەورەپیاوان وپێشەوایانی(الخزرج)بو بەڵام ڕیشی دەرنەدەهات واتەکۆسەبو بۆیە
(الأنصار)دەیانگوت(والله لو كانت اللحية تشترى لاشترينا له لحية ليكمل رجلا)سوێند بە(اللە)ئەگەر ڕیش بكڕدرابایە ڕیشمان بۆدەکڕی تابوبوایە بەپیاوێکی کامل..چونکە ئەمان لەسەر(فطرة) مابونەوە لای ئەمان بێ ڕیشی صيفاتي پیاو نەبوە📚

✍ڕیش لای ئەوان گرنگی تایبەتی هەبوە(شريح القاضي)دەڵێت(وددت لو أن لي لحية بعشرة آلاف درهم)خۆزگە ڕیش هەبویا ئەگەر بەدەهەزار درهەمیش بوایە واتە گەر بفرۆشرابایە بە دە هەزاردرهەم دەم کڕی📚

✍هەرلە باری ڕیشەوە(#قرطبي_رحمەاللە) دەفەرموێت(لا يجوز حلق اللحية ولا نتفها ولا قصها)واتە ڕیش تاشین وهەڵەکندن وکورت کردنەوەی دروست نیەبەهیچ جۆرێک📚

✍وە(#ابن_تيمية_رحمەاللە)ـیش دەفەرموێ(يحرم حلق اللحية للأحاديث الصحيحة  ولم يبحه أحد)واتە تاشینی ڕیش حەرام کراوە بەبەڵگەی فەرمودەی ڕاست وەهیچ کەس بەموباحی نەزانیوە📚

✍(#ابن_القيم_رحمەاللە)دەفەرموێت(ينفرد الرجل عن المرأة باللحية..)📚

✍واتە ئافرەتان و پیاوان بەهۆی ڕیشەوە لەیەکتری جیا دەکردێنەوە هەروەها دەفەرموێت کەڕیش بۆ پیاومایە ویقارو شکۆو عیزەتە..📚

✍کۆتاشت(#الشيخ_محمد_بن_إبراهيم رحمەاللە)دەفەرموێت(من حلق لحيته بعد العلم بالحكم مصراعلى ذلك  ففعله كبيرة)واتە هەرکەس ڕیش تاشي دوای ئەوەی کە بۆی ڕون بویەوە حوکمی تاشینی چیەبەڵام ئەوهەر بەردەوامبو لەتاشینی ئەوەگونهای کەبیرەی کردوە..بەڵەگە زۆرن بەڵام لەبارەی ڕیشەوە زۆرە بۆ کەسێک حەقی بیەوؽت یەوەندە بەسە بۆتێگەشتن ..(#اللە_تعالی)بمان گێڕێتەوەسەر فطرت #اللهم_آمين☝️

✍#م_نامق_إمامي📝

✍#٢٠_ربيع_الأول_١٤٤٤🌙
Пост от 08.09.2026 20:59
10
0
0
✨بسم الله الحمدلله...وبعد👇

✍زۆرێک هەوڵی دەسەڵات و ناو شۆرەت و سەروەتو سامان و خۆش گوزەرانی و ڕابواردن...دەدات وە لای زۆرێکیش ئەم شتانە بوەبە بەپێوەری ڕێزو خۆشەویستنی خەڵک و بوە بەخولیایان بەڵام ئەوانە نەک هەر لای (#اللە) زۆربەیان قێزەون بەڵکو (#اللە)خۆشی ناوێن و بەقێزەون و بؽزارو دوژمن باسیان دەکات لە(#القرآن)دا👇

1⃣بەداخەوە زۆرێک بون بەدۆست وسەر خەری کافرو بێ باوەڕان شوێنیان کەوتون لەکاتێک (#اللە) دەفەرموێت
(..فإن الله عدو للكافرين)#البقرة٩٨📚
واتە(اللە)دوژمنی بێ کافر وباوەرانە 📚

2⃣زۆرێک بوەتە دار دەستی طاغوت ظالم بەڵام اللە دەفەرموێت(إن الله لا يحب المعتدين)#البقرة١٩٠📚
✍اللە دەست درێژ کاری خۆش ناوێت📚

3⃣لای زۆرێک تاوان کردن و لەسنور دەرچون پێشکەوتن سەقافەتە بەڵام لای (#اللەتعالی) بێزارەوە وەک خۆی دەفەرموێت( إن الله لا يحب المفسدين)#القصص٧٧📚
✍واتە بەڕاستی(اللە)خراپەکارانی خۆش ناوێت📚

4⃣زۆرێک پشت گیرو خۆشەویستی بۆ ظالم وستەم کاران دەکەن بەڵام (#اللە) دەفەرموێت(والله لايحب الظالمين)#آل_عمران٥٧📚
✍واتە بێگومان(اللە)ظالم ستەمکارانی خۆش ناوێت

5⃣خەڵک کيبرو خۆ بەزل زانی لێ بوە بەخو شانازی پێوەدەکا بەڵام (#اللە)دەفەرموێت (إن الله لایحب كل مختال فخور)#لقمان٢٨📚
✍واتەبەڕاستی(اللە)ھیچ لوت بەرزو شانازیکەری خۆش ناوێت📚

6⃣پۆزلێدان بەماڵ وسەیارەی جوان دەسەڵات بوە بە خوی زۆر کەسانێک لەکاتێکد الله دەفەرموێت (إنه لا يحب المستكبربن)#النحل٢٣📚
✍بەڕاستی(اللە)خۆ بەزل زانانی خۆش ناوێت📚

7⃣دین و خاک فرۆشتن ناموس فرۆشتن بوەتە کاری کەسانێک کە خۆیان بەگەورەی ئومەت دەزانن خیانەکردن لەدین خاک و وڵات بوە بە پیشەیان لەکاتێک اللە دەفەرموێت (إن الله لا يحب الخائنين)#الانفال٥٨📚
✍واتەبەڕاستی(اللە)خائینانی خۆش ناوێت📚

8⃣زۆر بەی خەڵک لەگەڵ ئەوەی خۆی تاوان دەکات بڵاویشی دەکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵک بیبینێت بەڵام اللە دەفەرموێت (لايحب الله الجهر بالسوء)#النساء١٤٨📚
✍واتە(اللە)پێی خۆش نیەئاشکرا کردنی تاوان و قسەی نابەجێ وخراپە📚


9⃣بەفیڕۆدانو بەهەدەر دانی ماڵ وسەروەتوسامان کاری زۆر کەسانێکە اللە لەبارەیانەوە دەفەرموێت (إنە لا يحب المسرفين)#الاعراف٣١📚
✍واتە بێ گومان(اللە)زیادەڕۆیانی خۆش ناوێت📚

🔟خەڵک زۆر دڵ خۆش دەبێت بەزۆری دەسەڵات سەروەتو سامان ماڵی سەیارە و خاونوی مۆدێڕن... بەڵام اللە دەفەرموێت (إِن اللەلايحب الفرحين)#القصص٧٦📚
✍بەڕاستی(اللە)ئەوانەی خۆش ناوێ بەتاوان دڵ خۆشن..#والله_أعلم📚

✍داواکارم لە (#اللەمتعال)لەوانە نەبین کەخۆشت ناوێن بەدوژمن باسیان دەکەیت ..اللهم_آمين☝️

✍#م_نامق_إمامي📝

✍#١١_جماد_الاول_١٤٤٦🌙

telemetr.me/iyimami
1
Пост от 01.09.2026 10:45
3
0
0
✍بسم الله الحمدلله...وبعد👇

✍زۆرێک دەبینین باسی(#البدعة_حسنة) واتە داهنێراوی چاک دەکات لەکاتێکدا کە(#رسول_ﷺ) دەفەرموێت(فإن خيرالحديث كتاب اللەوخير الهدي هدي محمدوشرالأمور محدثاتها وكل بدعةضلالة)#أخرجە_مسلم📚

✍واتە خێرترین قسەکتێبی(#اللە)ـیە وە خێرترین ڕێنوێنی وڕێنیشاندەرئەوەیە (#محمدﷺ)هێناوێتی وەخراپترین شت داهێنراوەکانن چونکەهەموو داهێنراوێک گومڕاییە...لەڕیوایەتێکی تردا هەموگومڕایەک بۆناوئاگرە📚

✍کەواتەنەک هیچ داهێندراوێک خێرنيه بەڵکوهەموی گومڕایە هەرچەندخۆیشیان وابیر بکەنەوە کەخێریان کردوە وەک چۆن بێ باوەڕان بەدڵی خۆیان شتیان دەکرد وایان دەزانی چاکەکار تەنها خۆیانن بەڵام(#الله_تعالی) کردەوە کانیان بەگومڕای وەصف دەکاتودەفەرموێت👇

✍(الذين ضل سعيهم في الحياة الدنيا وهم يحسبون أنهم يحسنون صنعا)#كهف_١٠٤📚

✍ئەوانە ئەو که‌سانه‌ن که هه‌وڵ و کۆششیان له‌ژیانی دنیادا به‌گومڕی کرد بۆیەکردەوەکانیان به‌هه‌ده‌ر چووه لەکاتێکدا وایان ده‌زانی که به‌ڕاستی کارو کردەوەی چاک ده‌که‌ن شتێکی چاکیان دروست کردوە📚

✍(#اللەتعالی)لەگومڕا بون بمان پارێزێت..#اللهم_آمين☝️

✍#م_نامق_امامي📝

✍#١٣_ربيع_الاول_١٤٤٤🌙
🥰 1
Пост от 29.08.2026 00:12
13
0
0
telemetr.me/iyimami
1
Пост от 25.08.2026 16:56
1
0
0
✍#١٢_ربيع_الاول١٤٤٧🌙
Пост от 25.08.2026 16:56
97
0
1
✍بسم الله الحمدللە..وبعد👇

✍السلام على من اتبع الحق ولو کره الكافرون..👇

✍دەزانم ئەم قسەیە یان بەجۆرێکی تر بڵێم ئەم هەواڵە زۆر قورسە لەسەر دڵی زۆرێک لە خەڵک بەڵام هیچکات نابێت لەگوتنی ڕاستی سڵ بکەینەوەنابێت قسەولۆمەی هیچ کەسێکیش مان بۆگرنگ بێت لەئاستی حەق وەک(#اللە_تعالی)لەباری ئەهلی توحیدو حەقەوە دەفەرموێت👇

✍(يجاهدون في سبيل الله ولايخافون لومة لائم ذالك فضل الله يؤتيەمن يشاء والله واسع عليم)#المائدة_٥٤📚

✍واتەجیهادو کۆش دەکەن لە پێناو اللە لەلۆمەی لۆمەکەرانیش ناترسن ئەمەش فە ضلو منەتی اللە کە دەی بەخشێت بەهەر کەس بیەوێت اللە زانستی فراوانە📚

✍ بانگەوازی بۆ دین جۆرێکە لە جیهاد و تێکۆشان...بۆیە بانگەوازی ئەم جارەمان  لەشێوەی پرسیار کردنە بۆ هەمو ئەوانەی مولود دەگێڕن و دەڵێن📚

✍ ئایا ئەزانن یەکێک لەوانەی کەسەرەتا جەژنی مولود یان داهێناوە عوبەیدی وفاطمی شيعة کانبون⁉️

✍ئایادەزانن زانایان دەفەرمون ئەوان هەر خۆیان بۆیە(#١٢_ربیع_الاول)هەڵبژرادوە کردویانە بە حەفلە لە بەر لەدایک بونی نەبوە بەڵکو لە بەر وەفاتی(#رسول_اللەﷺ)بوە چونکە هیچ بەڵگەیەکی(#صحيح)نیە کە بیسەلمێنێت ڕۆژی لەدایک بونی(#١٢_ربیع_الاول)بوە⁉️

✍ئایا دەزانن ئەمەیان کردوە چونکە قەنەعەتيان وابوە دەبێت (#امام_علی_رضي_الله_عنه)پێشەوای موسوڵمانان بێت هەتا پێغەمبەرایەتشی حەقی ئەو بوە وئەوشایستە تربوە⁉️

✍ئایا دەزانن هەر بۆیەش ئەو ڕۆژەیان کردوە بەڕۆژی جەژن لەخۆشی مردنەکەی بوە چونکە ئەوان بەتەواوی دژی(#رسول_اللەﷺ) و سونەتبون وەتائێستاش هەروایە⁉️

✍ئایادەزانن نەک بەتەوای  دوژمنی سەر سەختی ڕاویەکانو گێڕەرەوەی فەرمودە بون بەڵکو دوژمنی سەرسخەتي لە دایکانی ئیماندارەوە بگرە تا (#اصحاب_رضي_الله_عنهم)تا ئەو ڕادەیەی کە لەسەردەمی دەسەڵاتی خۆیاندا زۆرێک لە زانایانی ئەهلی سونەت و گێرەرەوەی فەرمودە و مەدرسەی ئەهلی(#حديث)یان هەمویانیان کوشت⁉️

✍ئەمە بۆ هەرکەسێک کە خاونی عیلم و شارەزای دین و مێژو بێت باش دەزانێت لەسەردەمی فەرمان ڕەوای ئەواندا لە وڵاتی  (#مصر) لە قاهیرە ئەوانە بون مولودیان داهێنا هەر لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەوانیشدا گەورەترین دژایەتی سونەتی (#رسول_اللەﷺ)یان کرد هاتن هەمو زانایانی ئەهلی سونەیان کوشت ومدرسەی ئەهلی (#حديث)یان لەناو برد👇

✍ئایادەزانن ئەوان تائێستاش ڕقیان لە (#صلاح_الدين_ايوبی_رحمه_الله) لەکاتێکدا(#قدس)ــی شی(#فتح)ئازاداکردوە لەدەستی(#یهود) لەبەرئەوەی ئەوان لەسەردەمی دەسەڵاتیاندا ئەو هەمودژایەتیەی ئەهلی سونەتیان کرد ئەو هەمو ظوڵمو زۆرەیان کرد و تەفڕەقەیان لەناو موسوڵماناندا نایەوە  بە هاودەستی لەگەڵ یهود هەمویانی لەناو بردن بۆیە (#صلاحدين) كەهاتەسەر حوکم  دەوڵەتی(#فاطمي) ڕوخاند هەرچی کاربەدەستەکانی ئەوان بو هەمویانی لەسەر حوکم لابرد ئەهلی سونەی خستە جێگاکانیان وە مدرسەیەکی دامەزراند کە قورئان فەرمودەی تیادا بگوترێتەوە لەبەرئەمە هەتائێستاش ڕقیان لێیەتی👇

✍ ئەمانە ئەوانەن کە لەسەرەتادا بەحساب بۆ لەدایک بونی(#رسول_اللەﷺ) مولودیان گێڕاوە بەڵام بەداخەوە  پێچەوانەکەی ڕاستە وە کەسانێکی موسوڵمانیش ئێستا مولود دەگێڕن بێ ئەوەی بزانن کە درێژە پێدەری ڕێبازو دوژمنانی(#رسول_اللەﷺ)⁉️

✍دەزانم تا ئێستا وەڵامی ئەم پرسیارانەت نەزانیوە هەشە ناشیەوێت تێ بگات توشی شوبهە بوە کەسانێک واتێیان دەگەیەنن ئەمانەقسەی مێژو نوسانن بەڵام دەڵێم خۆتان  وەرن بەچاوێکی کراوە بەدوای ئەوە دا بڕۆن بۆچی پێش ئەوان هەتا دەگاتە سێ قەڕنی زێڕین لەسەر دەمی زانایانی سەر (#مذهب_رحمهم_اللە) تا دەگاتە پێش ئەوان شوێن کەوتوان و بۆسەردەمی هاوەڵان و هەر چوار خەلیفەی موسوڵمانان(#رضي_الله_عنهم) کە ئەمانە جگەلەوەی (#رسول_اللە_ﷺ)پێشەوایان بوە خۆشەویسترین کەس بوە و خزمایاتیان هەبوە  خاوەنی تەقوا عیلم وزانستی زیاتر بون
وە نزیکی ئەوان لە(#رسول_اللەﷺ) زۆر لەپێشتر بون لەهەمو کەس هەتا هەرچوار خەلیفەکە خەزوری نەبن زاوای ئەوبون نەخۆیان نە خێزانەکانی نەکچەکانی نە نەوەکانیان هیچیان باسی مەولود هەر نەبوەونیە لایان...لە هیچ کتێبێک لەهیچ بەڵگەیەک ئیشارەتی پێنەکراوە بە (#ضغف)لاوزیش خێرە ئێستا ببیتەدین لای ئێمە..⁉️

✍جائێستا ئەگەر تۆ بەم دوپرسیارە بۆت رون نەبێتەوە ئەوە پێویستە بەخۆدا چونەوەیەک بۆ خۆت بکەیت مەلێ خۆشم دەوێت قسەمان لە ئیخلاصي کەس نیە چونکە ئەوانە پێوەری شەرعی نین بەڵام کارمان بەوەیە(#اللەتعالی) دیاری کردوە دەفەرمەێت👇

✍(قل إن كنتم تحبون ٱلله فٱتبعونی یحببكم ٱلله ویغفر لكم ذنوبكم وٱلله غفور رحیم) #آل_عمران٣١📚

✍واتەئەی(#محمدﷺ) بڵێ ئەگەر ئێوە اللە تان خۆش دەوێت کەواتە دوای من بکەون تا (#اللە)ـش ئێوەی خۆش بوێت وە لە گوناھەکانتان خۆش ببێت وە (#اللە)لێخۆشبووی میھرەبانە📚

✍کەواتە خۆش ویستن بە(#اتباع)واتەشوێن کەوتن نەک(#ابتداع)پێشکەوتنی(#اللەتعالی) بەرچاو ڕونیمان پێ ببخشێت..#اللهم_آمين☝️

✍#م_نامق_امامي📝

✍#١٢_ربيع_الاول١٤٤٧🌙
🥰 1
Смотреть все посты